تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕیهێ
(هەر.):هەیهە٬ بۆ ئاژۆتنی ئەسپ و ماینان بە کار دەبرێ
کوڕیژگە
لاوکۆ٬ لاوژه٬ کوڕکۆ٬ لاویژه٬ کوڕی گچکه٬ لە کاتی بانگ کردنی کوڕاندا بە کاردەبرێ٬ هۆی کوڕە
کوڕێتی
کوڕێنی
جحێڵایەتی٬ تافی گەنجایەتی کوڕ
کوڕە
(ئەردە.): تومووش٬ کارێز
کوڕەبەشە
قوڕەبەشه٬ قوڕەبەشک٬ چووالوو٬ کوڕی بەشک٬ کوڕی بەچک٬ داعبایەکوڕڕە وە سەگی دەچێ و بەقەد کاریلەیەکی چکۆڵەیە قەڵەو و نێو چاوان بەشە و لەشیشی قژبەڵەکە ڕەش و سپییە پشتی بستێک پانە وەکوو هیزەی ڕۆنییە و درێژه٬ دوولاقی کورتی هەیە لە شەڕێدا زۆر دڕە
کوڕەتاڵوو
گیایەکە
کوڕەتاڵەبۆر
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێخدێخ بێ
کوڕەتاڵەتەبەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسپی
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێغدێغ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی سووربێ
کوڕەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی شین بێ
کوڕەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی ڕەشبێ
کوڕەتەی
(هەر.): مەڕێکە گووێی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەروگووێ و هەموو لەش و ملی پاکی سپی بێ
کوڕەخاڵ
کوڕەدار
قایمه٬ دارێکیشه٬ کە مێوەی پێدا هەڵگەڕابێ و ئەو دارە بۆ مێوەکە تەرخانکرابێ
کوڕەرسەرشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی مەیلەو شین و لەشی سپی بێ
کوڕەرسەرڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی ڕەش و لەشی سپی بێ
کوڕەزا
نەوە٬ منداڵی کوڕ