تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوڕەوشەن
چاو ڕوون._ی: چاو ڕوونی
چێووڕەش(هەورا)
ڕەنگوڕەنگ
(ئەردە): ڕەنگاوڕەنگ
ڕەوڕەو
(باک.): ڕەوڕەوەک، بەرده تراویلکه، سەراو، ڕاڕەوه، ڕەواڵە، جووره ئەسپه دارینه یا ئاسنینەیه، که منداڵان پێی فێره ڕۆیشتن دەبن، (ئەردە): پاڕۆکڵه
ڕەوڕەوه
پێچکی هەموو چتێکی وەکوو ئەسپه ئاسنینه و ترۆمبێل و عارەبانەیه. مرازێکه 3،4 پێچکییه منداڵی پێ فێره ڕۆیشتن دەکرێ
ڕەوڕەووک
(ژەن.): کرمێکی باریک و درێژایی چل پەنجا گەز پتره لەئاوێدا دەژی بەهاران دێته دەرێ ووره وورێ دەکات. گەرگه. بەرده تراویلکه
ڕەپاوڕەپ
بریتیه لە ووتنی چت بە بێ پەردە
ڕەگاوڕەگ
(ئەردە): ڕەگوارگه، دەمار وەرگەڕان
ڕەگاوڕەگ
ڕەگاوورگه
ڕەگاوڕەگ کەفتن
کاردووڕەشە
جوورە کاردووێکی گەڵا پانە دەکرێتە دۆڵمە
کوڕەبەشە
قوڕەبەشه٬ قوڕەبەشک٬ چووالوو٬ کوڕی بەشک٬ کوڕی بەچک٬ داعبایەکوڕڕە وە سەگی دەچێ و بەقەد کاریلەیەکی چکۆڵەیە قەڵەو و نێو چاوان بەشە و لەشیشی قژبەڵەکە ڕەش و سپییە پشتی بستێک پانە وەکوو هیزەی ڕۆنییە و درێژه٬ دوولاقی کورتی هەیە لە شەڕێدا زۆر دڕە
کوڕەتاڵوو
گیایەکە
کوڕەتاڵەبۆر
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێخدێخ بێ
کوڕەتاڵەتەبەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسپی
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێغدێغ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی سووربێ
کوڕەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی شین بێ
کوڕەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی ڕەشبێ