تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاووڕاو
هاتەهات، چاوەڕاو، بانگاشە، هەمهەمە، چاوڕاو، بانگەشە، دەنگوباسی باش یا گەند لەبارەی چتێک یا کەسێکەوە بڵاوکردنەوە. به_: هاشوهووش._کەر: پارچەچی، بافیشکەر
چکووڕاندن(باک)
هەڵامساندن، باپێکردن. (باک) گرژو چیندار کردن
چەفتەوڕاس
چەفتەو ڕاسە، چەنگەڵ، قولاپ
کاردووکوڕانە
جوورە کاردووێکە
کوڕادە
سیرمۆکه٬ سیرەمۆک٬ گیایەکی کێوییە گەڵای درێژە هەروەکوو کە(هەورا.): ری وایه٬ بەڵان تیژترە و پەلکیشی لەوی باریکتره٬(دەر.):قوڕاده٬ قوڕایه٬ (بانە.):کنیواڵ
کوڕاندن
(هەر.):ماءکردن٬ دەنگی بەرخییە
کوڕانی
ئافرەتێکە بەرگی پیاوانی پۆشی بێ و کردەوەی وە پیاوان بچێ٬ (کۆ.):کەسله٬ کچێکە خووی کوڕانی ببێت
کوڕانە
وەکوو کوڕان٬ وەکوو خوو ڕهوشتی کوڕان٬ چتێکە هەر لە کوڕ بووشێتەوە یا لە کوڕ بشێ
کوڕاپ
(باک.): کوڕەمام
کوڕاگ
کارگ٬ قارچک٬ دومبەڵان
کۆپان ووڕاز
(هەورا.): کورتاندروو
گوڕاو(کە.)
گووراوی پێست ٬ داماڵراوی پێست.
ئاوڕا
هاوڕێ، برادەر، هاوبیرو باوەڕ
سووڕەسووڕا
بەسوڕەسووڕی چاوی تەماشای دەکرد- خواردن یەک لە مرواییهکە،(ههورا) گەرگەلای ،سۆراڤەک.
شووانەوکاووڕا (هەورا.)
هاوڕا
هۆگر٬ یەک بیروڕا