تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاوبوون
سست و خاوو بوون.
خاوبوونەوە
جەفلین،سست بونەوە،تەمانی کرژی چت ساردبونەوەی یەکێک لەکارێک.
خاووخلیج
مرۆی سست و خاو،سست پەل،تەنبەڵ،تەپڵەتڕە،دەستەووستان.
خاووخلیچک
بێکار،تەپڵەتڕ،خاو،شل و شێواو..
خاووخێزان
ماڵ ومنداڵ بەوورد و درشتەوە.
خاووس
خوواس،ڕووت،کۆت،پتی،بەڵان بە تەنهایی بەکار نابرێ بەڵکو لەگەڵ پێ بەکاردەبرێ:پێخاووس.
خاوون
خاووک
بەنێکی دوولایە بەڕە وجەوال وتێڕ وخورج وچتی وای پێدەچنرێ.
خاوڕوون
(فە.مەن.خا.)هێلکەوڕۆن.
خاوەووبوون دل
(ئەردە.):برسێتی،خاوبوونەوەی دڵ.
خاپوور(هەورا.ڕدوا.)
وێران،کاووڵ.-بوون:وێران بوون.-کردن:وێرانکردن،کاوولکردن.
خاک بە توورە کەکێشان
مەبەست لەوێران وکاولکردنی چتێک یا شوێنێک.
خاڵگووری
(باک.)خاڵت بە قوربانت بێ،خاڵ بەخووارزی خۆی دەڵێ.
خاڵی وخوواڵا
بەتاڵ وحەتاڵ،ئەردە.)چۆڵ وهۆڵ.
خاڵەسووسکە
ژنی کورتەباڵا وقوڵەبەند.
خایەوڕوون
(فە،خا،مەن.):هێلکەوڕۆن.
ختووکەدان
قدیلکەدان
خدووک
خرتووڵە
چتی خڕوگردی بچکۆڵە، کردۆڵە.