تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەنی(باک)
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەکی، کەوە دووپشک دەچن کاتێکی لە ئێواراندا، کە کەوتنە لای باشوور ئیتر ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە
جووجوو
ووتەیێکە منداڵی ساوا بەکاری دێنێ بۆ هەموو گیاندارێکی گچکە، جووجە جانەوەرێکی گچکەیە
جووجکە
جووجکەبڕیاگ
جووجیلە
جووجەڵە، جووچک، جووچکە، جووچکەی مریشکێیە
جووجە
جووچکێکە، کە کزر بووبێ و هێشتا نەبووبێ بە باڕۆکە، جووجوو، جووجک، جووجیلە
جووجەقۆرە
فڕووجاوێکە بە قۆرە (بەرسیلە) دروستکرابێ
جووجەڵۆک(باک)
جووجیلەی مریشک
جووجەڵێ(هەورا)
جووجەڵە
جووجەڵە
جووچکی مریشکانە
جووجەڵە هۆر ئاووردەی(هەورا)
جووحە(جووعە)(هەو)
جوود
کێوێکی ناودارە لە سەرەوەی جزیرو بۆتانێدا گۆیا کەشتی نوح لەسەر وێ ڕاوەستاوە
جوودی
بڕوانە: جوود