تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووشماڵ(لو.، جا)
تیرەیەکە لە خێڵێکی، (هەر) جۆم. خاوێن و پاکژ کردنەوەو هیچ بۆ نەهێشتنەوە
تووشک(باد)
تووشکەڵە، کارە مێیە، کە پێی لەساڵی دووەم نابێ. (ئەردەدەر) تۆکڵ. (هەورا) تووێژو تۆشکەی برین و سەرو ئیترە. تووژک
تووشکردن
ڕووبەڕووکردن، گەیاندنە یەکتری، پەرگهاندن. پێوەکردن، تێوەدان، گرفتارکردن، دووچار کردنی کەسێک بە کارەساتێکەوە. بڕوانە: تووش
تووشیار
تووشهاتوو، دووچار، گرفتار._بوون: گەیشتنە یەکتری، گرفتاربوون
تووشە
تووشەبەرە
تووشەدان، هەوانە، هەمبانە
تووشەمی(باک)
تووشەڵە
(هەورا) زڕتوو. تووی پەیوەند نەکراوەو بەرەکەی ووردە
تووفانە(ئەردە)
تووفین
کڕێوەکردن
تووفە(ئەردە)
توول(ڕۆژ)
نەمام، داری ساوا، توولە، لقی باریکی درەختانە. (باک) تۆڵە._کرن: تۆڵەکردنەوە. بەردی لووس. جوورە برنجێکە
توولاش
تێکوڵدار
توولبڕ
مەبەس لە کەسێکییە، کە بە چتێکەوە خەریک بێ و کەچی بەدڵ گووێی بۆ چتێکی دی هەڵحستبێ
توولی سەوز
گیایەکی لق لقە بەرێکی دەگرێ وەک گۆیژ بەڵام درێژکۆڵەیە. بایەف، داری چەقالە
توولی(باک)
ووشتری کوڵکن و تووکن
توولە(خۆ)
توڵە، جوورە سەگێکی گچکەیە. (بار) بێر، بێرکم، ڕکە (قەفەز). (فە) تۆڵکە، نانی حاجی لەگلەکی. توولەی دارەمێوو ئیتر، توولەی بڕکەی خەیارو ترێزوو شووتی و کاڵەک و شەمامەو کاڵەکە مارانەیە. (باک) بۆق. (هەورا) تەرز. خەڵفی یەک ساڵانەی دارانە._مار: بێچووی مار، (موک) تیرەمار، (هەو) ئەسپەمار، ماری باریک و گچکە
توولەمار