تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووتووک(باک)
پیکی زوڕنایە
تووتڕواسک
تیترواسک، تیتڵەپیچاخ، زیقاوڵە. باڵندەیێکە وەک چۆلەکە وایە بەڵام کلکی درێژتر ەو زۆر دەیجووڵێنی هەندێکیش دەڵێن بەقەدەر کۆتری ئاوییە سپی و سەرباڵی ڕەشە ملی باریکەو هەمیشە دەزیقێنێ. (موک) کلک هەڵتەکێنە
تووتڕک
دارێکی هەمیشە سەوزە، لەلایەن گەڵاو بڵندیشەوە هەر وە گوڵەباخی دەچێ بەرێکی خڕی مەیخۆش دەگرێ وەک شاتووە بەڵام ووردترە گەلێ جار بۆ پەرژینی باغ و باغچە دەڕوێنرێ. (هەورا) توودڕەی. (دەر) تووڕک. دڕکەزی، کوونار، توودڕک
تووتک
تووتکەسەگ، بێچوەسەگ، گوجیلەسەگ، گجووڵە. (هەورا) تووتەکۆڵە. (شا) تووتیلە. (باک) دارێکە، درەختێکە. بەچکەسەگ، تەتەکوڵە. تووتی
تووتکە
تووتکەسەگ، گوجیلەسە. کرمێکە هەر گیانلەبەرێکی هار بووبێ دایدەنێ واتا، کە سەگی هار گرتبێتی لەپاش ماوەیەکی دایدەنێ
تووتکەسەگ
گوجیلەسەگ، بێچووەسەگ
تووتی
باڵندەیەکە کەوی دەکرێ تاکتاکە فێرە ووشەش دەکرێ، بەقەد باشووێکی دەبێ، ڕەنگی سەوزو سەری خڕو دندووکی کەوانەییەو پەڕەوورێکی جووانە
تووتیا
کانێکە وەکوو فافۆنی وایە. تۆزی گیایەکی ناسراوە لە چاوی ئێشاو دەکێشرێ
تووتیاکەوڵە
موورووی شینە(دەرمانە)
تووتیلە(شا)
تووتە
بۆ دەنگدان و دەرکردنی سەگان بەکار دەبرێ. (هەورا) سەگ، توتکەسەگ. (ئەردە) گۆرانییە. گۆشتێکی زیادەیە لەسەر پێلوی چاو پەیدا دەبێ، ڕەش بالووک، بالووک ڕەش. بڕوانە: تووتەڵە، قامکەتووتەڵە
تووتەک و باڵەبان
تووتەک(موک)
باڵندەیێکی شەوێیە هەتا ڕۆژ هەر دەڵێ هم هم، جارجارەش دەئێستری دەحیلێنێ. مۆسیقە، شایلۆغان، دوودەک، تاخمی مۆزیقە
تووتەکۆڵە(هەورا)
توتکەسەگ، گوجیلەسەگ، تووتە، بەچکەسەگ، تووتەکوڵە، توڵەسەگ
تووتەڵە
تووتە، قامکە تووتەڵە، قامکەکەی هەرە گچکەیە. قجقجیلک، تیلکێ قچیلک، قلیچ. (هەورا) کلکە پووتە. تلیا قلیاچکێ، تلیا قەرەقوچکێ، کلکە پووتە، قج، (ڕۆژ) تووێتە. قلینجگرە. تووتک
تووجی(ئەردە)
توودڕک
توودڕەی(هەورا)
توور(باد)
بەخت؛ من خۆ هاڤێتە توورو بەختێ تە: من خۆم هاوێژتە بەربەختێ تۆ. (باکباد) وێژە، شێواز. نێوی کوڕی ناوونجی فەرەیدوونێ بووە، کە منوچیهر کوژتی. (جاهەورا) ترپ، ترەو. تڤر. گیایەکی گەڵاپانە بنەکەی وەبنی چەوەندەری دەچێ بەڵان سپییە. (باک) لاسکی گیایان. هۆ، بۆنە، مایە. توورەکە، تووربێن، جەواڵی گچکە
تووراق(زا)