تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تانشین بوون
نیشتنی خڵتەو تڵتەی ناو شلەمەنی
تانووت
تانووک(هەورا)
تاوتووێ
(موک) تاوتێ، تاوتۆ. تاوتووێی برین و قوونێرە. بەرایی تاو نۆبەتییە. ئاورینگ. (ڕۆژ) گووێزتنەوە
تاووت(ئەردە)
تابووت، دارتەرم، لاشکێش
تاووس
(ئاوێ) داووس. باڵندەیێکە پەڕەکانی هەموو جوورە نەخش و ڕەنگێکی دەنووێنی بەڵان زۆر ڕەشە، نێرەکەی بە کلکی چەتری هەڵدەداو تاجی هەیە
تاووسان(فە.، ڕۆژ.، جا)
هاوین._ی: هاوینی
تاووسی
تاووک
چادر، خێوەت، تایلە، تئۆک. دارێکە بەقەدەر دارە تووێکی بڵند دەبێ بەرەکەی وەهی (سۆبلەتی) دەچێ، دەخورێ و شیرینە. تایلە. (باک) تاوە، تاخلیڤینگ
تاووگ
تایلە. دارێکی کەژییە بەرێکی زەردی شیرین دەگرێت وەکوو قەزوان دەخورێت لەگەڵ توو و گووێز دەکرێت بە کوتە بۆ خواردن زۆر باشە
تاووڵ(ئەردە.، پژ)
تاووڵە
تەختەنەرد._ی قومارێ._کردن: یاری نەرد کردن. مێز
تاک و تووک
دانەدانە، یەکەیەکەی پەڕاگەندە لە هەموو چتێک: تووتنەکەم_سەوزبووە، واتە چڵ چڵە
تاکبوونەوە
جووێ بوونەوەی چتێک لە چەند چتان
تاکتووک(باک)
تاکمان لە جووت
تاقمان لە جووت
تاکمانەجووت
تاکوولوو
درێژو کۆتا
تاکووێ
هەتا کووێ