تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەژوورە
بەزاوابوون
لابردنی پەردەی کچێنی بووک لە لایەن زاواوە
بەزروونج
گیایەکی هەمیشەییە گەڵای خڕو ووردو بۆن خۆشی هەیە
بەزەویاچوون
بەزەویدا ڕۆچوون و چوونە خووارەوە
بەساڵداچوون
پیربوون، گەیشتنە سنووری پیری
بەستووا
بەستراو، مەیوو، پلۆر. تەزیو، بەستەڵەک، چیاو، ڕچیاو، سڕ، بێ هەست، چیو، کووپەڵەی شین. بستوو، بستی. دێزەو گۆزەو کووپەی ڕ..کێش کراو. هەراسان، بەتەنگەوە
بەستوورک(باک)
مل و ئێخەی کراسییە
بەستووک(باک)
بەسکووڕک
بەسەراچوون
لەبیرچوون، لێ تێکچوون. سەر لێ شێوان، وازلێ هێنان، هەڵبوواردن، ڕابردن، لەسەر چوون، تێپەڕین. چوونی یەکێک بەسەر یەکێکی ترا لظهکاتی کار یا کردارێکیدا
بەسەرهەڵبوون
بەسەرچوون
بڕانەوەی کاتی چت، تێ پەڕین، بەسەرچوو واتا کاتی تێپەڕێ. ئاو هاتنەوەی گیاندار؛ فیسارەکەس بەسەرچوو: واتا ئاوی هاتەوە
بەسەریەکداچوون
چتێکە تێکەڵ بە چتێکی تر بێ. بەسەر دەست تێکەڵاوی ژن و پیاوێکیدا چوون
بەسەزووان
بڕوانە: بەسەزمان
بەسەزووانی
بڕوانە: بەسەزمانی
بەشخووا
بەهرەی خووا، خوداداد. سەرفیترە، زەکات
بەشخوواری
بێ بەشی
بەشقی خووا
بە عیشقی خودا
بەشووناڕویین
وەدوو کەوتن، بەشووێندا ڕۆیشتن
بەشی خووا
بەشی خودا، زەکات