تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیروورد
پیتۆڵ._ی: پیتۆڵی
بیرچوون
چت لەیاد دەرچوون لە دەمێکیدا ، لەبیرچوون، فەرامۆشکردن
بیرچوونەوە
دەرچوونی چت لەیاد بە ئێگجاری
بیوور
تەوور، بڤر، (باک) بەڤر، بوور
بێ ئابڕوویی
بێ ئاوڕوویی
بێ ئابڕوویی
بێ ئوورت(باک)
بێ ئەمەگ، نانکووێر، بەڵێن شکێن. (باک)_ ی: بێ ئەمەگی، نانکووێری
بێ باووک
کەسێکە باوکی نەمابێ. زۆڵ، بیژوو، بیژک
بێ خوست بوون
بێ دەم و دووان
بێ دەنگ بوون
بێ سووچ
بێ تاوان._ی: بێ تاوانی
بێ شووێن
بێ ڕێ، نادیار، بێ جێ._ی: بێ جێیی
بێ قوون(باک)
بێ بنچینەو بێ ڕەچەڵەکە
بێ نووێژ
ناپاک، پیس، پیسار، خوێنکەفتگ. ژنی_: تێکەوتوو، مەهک، کنج._بوون: تێکەوتن._ی: تێکەوتن، مەهک بوون، کنج بوون، بیساری، خووێن کەفتن
بێ پێش و دووایی
بێتووان(باک)
ناتووان، بێ تاو، بێ دەرەتان._ی: ناتووانی، بێتاوی
بێتووتە
بێتووتە(باک)
وازلێ هێنراو، پشت تێکراو، هەژار، دەربەدەر، بێ پارە
بێتووش
گوندێکی بەناو بانگی مێژووییە لە دۆڵی ئاڵانێیە لەنزیک پردی تەیەنێ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاری قەڵادزێدایە، مەڵبەندی مەلاعەبدوڵلاو مەلامەحمودو حاجی مەلاڕەسووڵی بێتووشییە