تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵنەوبوون
بەرزبوونەوە. پتربوون، سەرکەوتنی بەژنی مرۆو دارو شیناییان
بڵووسک
بستەی سەر تەندوورێیە. (هەوراکە) بستەی ئاشی
بڵووک
بڵچەسوورە
گێووژەسوورە
بۆدووکەڵ
چتی دووکەڵاوی بۆنی دووکەڵی لێ دێ، جوورە مەشکەیێکیشە، کە لە زستاناندا لە بن میچی خانوودا هەڵدەواسرێت (دۆرنج) دەگرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی دۆیەکەی خۆشبێ، ساتا ماوەی چەند ڕۆژێکی بۆنی دۆیەکەی بۆ دووکەڵی لێ دێت
بۆرەسووار
سووارێکە ناسراوو ناودار بێ
بۆرەڵووک
بۆسەخوواردن
بووسەخوواردن
بۆقلەمووت(ئەردە)
بووقەلەموون
بۆقلەموون
بوقەلەموون، نێرەکەیان خۆی گیف دەکات و سەر دندووکی پارچە گۆشتێکی پێدا شۆڕبۆتەوە
بۆمبای سووتێنەر
بۆهەڕنەمووت
بۆنی مەشکەو دۆدانەیە، (هەورا) بۆمچەو
بۆپڕووز(باد)
بۆکڕووز، بۆنی سووتانی خوری و موو
بۆچووم(باک)
داخ، دێخ، خەت، دێر. دێغی خەنجەرو تیغان، دێخدێخ
بۆچەووک
کە چەوری بڕژێتە نێو ئاورییەوە._ ی لێ دێ، بۆنی چەوری سووتاو
بۆچەکەوور
بۆڕخوواردن
دەمکوت بوونی یەکێک لە ئاخۆتن و ووتووێژدا، تێشکانی یەکێک لە گەیەکیدا
بۆڕی گووێ
کون و لوولەی گووێچکە
بۆکڕووز
کڕووز، بۆپڕووز، کزووری، بۆنکڕووز، بێن کوورزیک، موو و خوری سووتاو بۆ کڕووزی لێدێ
بیرقووڵ
بیرفرە قووڵ._ی: بیر فراوانی