تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کدوو
کوولەکە٬ کودی
کرتوو
(بابا.کۆ.):قامیشی چیغی٬ گیایەکی باریکی قایمە وەک زەل دەستەگوڵ و شەتڵی پێ دەبەسترێ
کردوو
کردووکێش٬ خاکەنازێکە دەم پان دوو ددانە ئاڵقەی پێوەیە پەتێک لە ئاڵقەکان دەخرێ زەلامێ ڕای دەکێشێ بۆ هەڵکەندن و قووڵکردنی دێراو و چتی تر
کرم خوواردوو
چتێکە کرم تێیدابێ و خوواردبێتی
کرمی خەیاروترێزوو و شینایی
هارییە
کروو
(جا.):ڕەوەند
کرێخانوو
پارەی کرێچێتی
کلوو
کولوو(باد.):پاتۆرە.-ی بەفری: (هەورا.) کلووەوەروو
کلووەوەروو
کلوو٬ کولوو
کورانگرتوو
گۆشتی سمتی مرۆڤانه٬ بۆ جنێویش بە کار دەبرێ
کورتاندروو
(باک.): کورتانکەر٬ پاڵاندروو٬ (ڕۆژ.):کوپاندروو
کوروو
(شار.):نێرتکە پیواز
کوشتوو
کوژراوەوە
کوشکەڵاتوو
کورووژم هەڵاتوو
کولوو
لۆکەی تازەکراوەوەی نوواڵەکراو.
کوندەبەبوو (هەورا.)
کوو
چلۆن٬ چۆن٬ چاوان٬ کامچێ٬ چیا٬ کێو٬ کێف٬ کە : (کرە ئەڤهابت).
کوو(باک.)
کووێ؟.ـــ دەرێ: کووێندەرێ؟. چووـــ: چووە کووێ؟. (باک.) کە. (ڕەوا.) چۆن؟٬ چلۆن؟. (هەورا.) چەنی؟. (باک.) چەوا٬ چەوانێ.
کووانوو (بابا.٬ کە.)
ئاوورگ٬ ئاگردان٬ قۆرتی ئاگری٬ سێپێ لە ئاسن٬ سێکوچکە٬ (کەبەردبێ).