تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارەهەڵوو
(باک.): داراهوولووێ
داسوو(موک.)
بژە گوڵەگەنم و ئیتر،(ڕەوا.)داسی،پەری، چقل،(هەو.)بژ،بژی،قەڵچغە باریکەکانی گوڵی گەنم و جۆ و ئیترە.(موک.)بژی گوڵەگەنم و هی ترە.لەسەر زمانی ڕەشەووڵاخی گۆڵە گرتوودا چتێکی وەکوو دڕووی دەر دەکات و داسووی پێدەڵێن.
دانهەنگوو
(ئەردە.): هەنگووردان٬ دەنکەکەی لە نێو گلووی ترێی دایە.
دانوو
دانووله٬ گەنمی کوڵاو٬ دانوولانه٬ دەهنوو٬ دانک٬ (زا.): ساوار٬ پەلکە. نەخۆشیێکی باڵندانە و هەڵامەتییانە. (باک.):چێشتێکە لە دان و نۆک و پیواز دروست دەکرێ جارجارە گۆشتیشی تێدەکەن
دانگوو
(ئەردە.): نەبەستراو٬ دانەدانە
دانیشتوو
ڕۆنیشتوو٬ دانشتی٬ ڕوونشتی٬ کەسێک قنگی دابێتەوە.نیشتەجێ٬ کەسێکە ماوەی مووچە خۆری میری تەواو کردبێ.-یی: نیشتەجێیی
دانەدوو
(هەورا.): دۆینە
داهاتوو
تازەپەیدابوو٬ تازەهەڵکەوتوو٬ چتێکە تازە باوی سەندبێ. گیاداری ڕام بوو. درەختی هەڵپاچراو. چەماوەوە٬ چڤناک. خوواربۆوەوە. دارێکە بەمشار کرابێتە دووپارچە. چاوێکە دەستی بە ژان و گل کردبێ.موو و پرچ و کاکۆڵی شانەکراو
داڕوو(هەورا.)
دەرمان.(موک.)دەرمانێکە لە قسڵ و زەرنیق بۆ لێکردنەوەی تووکی بەر و هەمووچتێکی،دەرمانی گەرماوێ،کە لە قسڵ و زەرنیق دروست دەکرێ بۆبەر خاوێنکردنەوە،(باک.)پەژلاندۆک.
داکوو
(باک.):تاکوو٬ تا٬هەتاکوو
داکەوتوو
چتێکە داکەوتبێ
داگرتوو
دایک مردوو
ددوو
(چی.):دوو
دروو
(ئەردە): درۆ
دنوو
(باک.): ددان
دنیا دیتوو
دوختەر کەیبانوو
کابانی ژیر و دەسترەنگین
دوو
(باک.،بار.):دووکەڵ ،تەنی.(ژەن.،بۆتا.)کلک،دوم، دوچکە،جوجکە،(هەورا.)دۆ.(فە.،زەن.)دووگ،(باک.)دووڤ.مەیدان،شووێن،دووا،پێ و شووێن؛بە-ی ویدا بچۆ:بەشووێن ویدا بڕۆ. لە-دان:مەیدان دان،بەدەمەوەدان.وە-کەوتن:بەشووێندا چوون بە دووداگەڕان بە پێ و شووێنەوە چوون.ڕەدووکەوتن:وەدووکەوتنی ئافرەتە،بە شووێن نێرینەیەکیدا بە بێ مارەیی و ئاگاداری کەس و کاری