تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوویشک
گێوژ٬ گهیشک٬ (باک.) گهووژ.
گوویین
فەلەک زەدە ٬ بەدبەخت٬ گێچەڵ هەڵایسین٬ باڵندەیەکە بەشەو دەخوێنێت.
گووێزرانەوە
گۆزانەوه٬گوێزانەوە.
گوڵابەتوون
گولاباتوون٬ سیم و شریت و قەیتانی ئاوریشمە٬ کەلەلای ژنانی موکریان پەراوێزی جلانی پێ دەڕازێننەوە.
گوڵووک
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .
گوڵی شووشان (باد.)
گوڵێکە.
گوڵەپرووزە (جا.)
قەرەخەرمان٬ زووەردە.
گوێ سووک
بە کەسێک دەکوترێت ٬ کە زوو گوپێ لە دەنگی بەمبەر بێت .
گوێ مووچ (دزە.).
جووتەگوێ قیت و ڕوو بە بڵند نەبێ ٬ بە ڵکوڕاست ڕوو بە پێشەوە ڕاکشابێ.
گڕخوواردن
گەڕان٬ خولانەوە٬ سووڕانەوە٬ خولدان.
گڵووڵە
گیایەکە.
گۆرە (سوور.٬ باک.)
گۆرەوی٬ (باک.) ـــ بەند: گۆرەوی بەند٬ ـــ مژ: چێڵێکی بمژرێ ٬ ــــ یی: گۆرەوی٬ ـــ کە: گوێلک٬ ـــ ماست: جوورە ماستێکە شووان لەگەڵ خۆی دەگێڕێت و تامی لە ماستی دی ناچێت.
گۆشتەزوونە
گۆشتەگیر (سوور.)
کەسێکە لە زۆر خانەدا سەرکوتوو و پێشکەوتوو بێ .
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.
گیا هەنگووستیلە
جوورە گیایەکە.
گیا کووڵکنە
گیاچا٬ بۆزگ ئێشە باشە.
گیدار (سوور٬ ڕەوا.)
دێ ٬ دێچڕوو٬ گیشەی چروانە بۆ زستانی بۆ ووڵاخان بەکاردەبرێ.
گێژووێژ
ماخولیا٬ هێڕ٬ بەنگی.