تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەزوکووز
(خۆ.):قەوزەی ئاوێ
کەزێکووز
(باک.):بەدبەخت(ژن)
کەسک وسوور
پەلکەزێڕینە٬ کۆلکەزێڕینە
کەسکوون
(ئەردە.): خواردەمەنی توند و تیژە وک سرکه٬ کاری٬ کوژندە
کەش وتووش
شەفتوور٬ بڕین یا دڕین یا خەتکێشانی چتێک لە گۆشەیێکەوە بۆ گۆشەیێکی تری. کەش و تووشی کراسەکە ببڕە یا لێفەکە تەریب بدە
کەشک وسوور
(ئەردە.): چتی سوور و سپی یا سەوز و سوور
کەشەهەوور
کەشەوور٬ تەنکە هەورێکی سپییه٬ کەشەەور
کەشەوور
هەورێکی تەنک و سپییە. کەشەهەور.
کەفەلوولکە
کەفەڵووکە
کەفی چێشتێ٬ کەف وکۆڵ. گۆشتی -: چەقاڵتە و کەفە.کەفێکی کەمە لەگەڵ تەڕی تێکەڵ بووبێ
کەل و پوور
(ئەردە.): کەل و پەل٬ ناوماڵ
کەلانگووچک
(کۆ.): ئەنگوچک
کەلخووێ
(باک.):ئارەقەیێکی زۆرکردن
کەللەزاوور
مرۆڤی ترسەنۆک
کەلووز
فندق٬ بەری کاژ
کەلووڕی
جوورە گۆرانیێکە بە زاراوەی کەلوڕان٬ زاراوەی کەلهوڕان.
کەلووک
نیوەی چارەگە خشتێکییه٬ پارچەیێک
کەلووکۆم
کەل٬ کەسێکە ددانی تاقتاقە مابێ. چتی کۆنی شەق و شڕ.
کەلووگرین
(باد.):خەریکی کوڵی گریانێ بوون
کەلووەخۆرە
زیندەوارێکە مێمڵی فەریکە نۆکییە بە تەڕی دەیخووات.