تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووانی خورما
برینێکی پیسە بە ئەندام هەڵدەپەڕێ.
کووانی کێش(دەر.)
کووانێ
کووا٬ کا٬ کانێ٬ کانی.
کووانە (فە.)
کووای (هەورا.)
کوواە (لو.)
گڕیچە.
کووت
شاری کووت لەبنچینەدا کۆت بووە و لە (گۆت) ی وەرگیراوە . زیڵ٬ پەین٬ خاک و خۆڵی ناوماڵ بەدەم گەسکەوە کۆدەکرێتەوە٬ کە لەگەڵ چێشت و ووردەنانی تێکەڵە٬ ئەکرێتە ناو شینایی یەوە بۆ هێزی زەوی ئەمەش لە شووێنێکی داولیە٬ کەشیاکە و پشکەکە و پشکەڵ بسووتێنرێ لە بەربێ داری. ووشەیەکە سەگی پێبانگ دەکرێ.
کووتا(باک.)
کۆتا.ـــ بوون: کۆتابوون.
کووتان
لێدان بەدار٬ وردکردن بەنهێم٬ پەڕینی نێر لە مێوینە٬ گان٬ دەرزی لێدانی ئاوڵە٬ دەرزی ئاژن بۆ خاڵ لە پێست کردن٬ جۆری گاسنی دەم پان.*
کووتاڵ
کاڵای بازگانی و بەززازان٬ کە جل و بەرگیان لێ دروستدەکرێ.
کووتاڵ وە رەش (هەورا.)
بازرگان٬ کووتاڵفرۆش.
کووتاڵفرۆش
بازرگانێکە کووتاڵی بفرۆشێ.
کووتکووت
کوتکوت٬ سەگی پێبانگ دەکرێ.
کووتکووتە
پارچە پەڕۆ یا گوشێکە منداڵان بەردێکی پێوە دەبەستن هەڵی دەدەن یە حەوادا.
کووتە
قەزوان و تووی بەیەکا کوتراو٬ (هەورا.) سەگ.
کووتەڵ (باد.)
دۆڵیانی ئاش.
کووتەڵە
کووجی
ڕاڕەوی تەنگ لەناو دوو ڕێز خانوودا.*
کووجی (هەورا.)
کۆڵانی تەنگەبە(ڕەوا.)
کووجیلە
دەرمانێکە جانەوەری پێ دەرمان داو دەکرێ ٬ گیای باقەبێن.*