تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرتووپان
(باک.): تێکدان٬ شێواندن٬ گوڵەدان بە گۆڵە. (زا.):بەرگێکە باش دروست نەکرابێ
کردووکێش
ئاسنێکی دەم پانی کلک درێژە بە دوو کەسان دێراوی پێ هەڵدەدرێتەوە٬ کردوو٬ کەرەک
کرم خوواردوو
چتێکە کرم تێیدابێ و خوواردبێتی
کرم خوواردە
کرمێ٬ کرمێوون٬ کرمخواردوو
کرمووژن
(ئەردە.): کرمژنه٬ کرموژن٬ کرمۆل
کرمێوون
پیتۆ٬ کرمن٬ کرمدار٬ کرمۆڵ.-ی:کرمنی٬ کرمداری٬کرمۆنی
کروور
پێنج سەد هەزار(نیوملیۆن).
کرووز
کوڕووز٬ بۆنکڕووز٬ (هەورا.): بۆپڕووز٬ بۆنی سووتانی لباد و خوری و ئیتر.-کرن: (باک.): تاشین٬ هەڵدانەوەی تووک.پیری داکەوتوو٬ هەژار
کرووزان
نووزانەوە٬ (هەو.):هەڵپڕووزان
کرووزاندن
کوڕووزاندنەوە
کرووزاندنەوە
کوڕووزاندنەوە٬ کزاندنەوە٬ چرووساندنەوە٬ گریاندنی منداڵ
کرووزانن
کرووزاندن٬ لەناو بردن
کرووزکرن
بڕوانە: وەکرووزاندن
کرووزیانەوە
کلۆزیانەوە
کرووزە
(موک.):گوویزه٬ پرچێکە یا کاکۆڵێکە بە قەفقەف و پێچ پێچ ڕاوەستێ
کرووزەکرووز
(هەورا.): قرووزە قرووز٬کلووزە کلووز٬ کورووزیانەوە
کرووزەڵە
بڕوانە:کرووژەڵە
کرووساندنەوە
کرۆستنەوه٬ کڕانەوە
کرووستنەوە
بڕوانە:کرووساندن
کرووسک
بڕوانە:کرۆسک