تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرووسکە(خۆ)
ڕووناکی و شۆقێکی زۆر باریک و کەمی ڕۆژ یا مانگ و ئەستێرە یا ئاوورو شووشەو ئیدیکەیە، چرووسی، تروسکە، چسک، چیک، تریسکە
چرووسی(باک)
چرووسکەی ئاورو ئیتر
چروولە(شا)
چیلکەی نیوە سووتاوە بەرانبەری سەلکە بزووتییە
چروونەک(باک)
چرووک
ناقایم، ئەوکره_ە: ناقایمە
چرووکاندن(ئەردە)
چرووکانن
چرووکاندن
چرووکە(ئەردە)
هەست و خوستێکە لە کاتی چرووکاندنەوە پەیدا دەبێ، (ئەردە) دەنگی لێکدانی چەقۆیە
چزووبز
مەبەس لە گۆشتی برژاو یا سوورەکراوە
چلتووک(باک)
چلوورە
جوورە خوواردەمەنیەکی ساردو شیرین و ڕەنگینە
چلوورە(بابا.، شار)
(باد) گلیلە، (بڵ) سوولەڕمە، (کۆ) مووم، (بار) زەمەگلێرە، ژەکلێرە، (خۆ) ڕمە، (هەورا) بەیسە، ئەو شووشە سەهۆڵانەیە لە کاتی سڕی و بەستەلەکێدا بە سوولاک و گووێسوواندا شۆڕ دەبنەوە، واتە ئاوێکە لە کاتی سڕو سەرمایەدا لە سەردەمی چۆڕانەوەیدا هەر لە حەواوە دەیبەستێ
چلووک
چڵووی گچکە، ووردە چیلکە. (ئەردە) مرۆی چڵکنی پیس و پەڵۆس
چلووکەر
(باک) چلۆبڕ، ئەو کەسەیە چڵووی کۆ دەکاتەوە
چلووگ
چلوچووڤی(باک)
خوواری، پێچراوەوەیی، چەماوەوەیی
چلە بووچک
چلەی گچکە
چلەبچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە