تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پووشین
پووشەڵان، چتێکە لە پووش دروستکرابێ، پارچەیێکی ئاوریشمی ئەستوورە ژنان لە سەریان دەبەستن، پووشێن
پووشین پێچ
جوورە خشڵێکی ژنانەیە لە پۆشینەکەیان دەپێچرێ
پووشینە
سەلەو سەوەتەی پووش
پووشینەو
لەبەرکردنەوەی پۆشاک. داپۆشینەوە
پووشەسوورە(دزە)
کەرخنکێنە، جوورە گیایەکە
پووشەن(شوا)
پووشەڵان
جێگایەکە پووشی زۆر بێ
پووف(لو)
سیپەلاکی گیاندار
پوول
دراوێکی مسینی کەم نرخە. پارچە قاقەزێکی چاپکراوی میرییە بە نامەو قۆچانەوە دەنرێ. (زا) ئێسکی دەفەی شان
پوولاک(باک)
پوولک(باک)
پوولەکەی ژنانە. پووڵەکەی ماسیانە
پوولی
پۆلووی ئاوری، سکڵ، پەنگر
پوولە(موک)
جوورە ماسییەکە
پوولەزەرتکە
جوورە دراوێکی کەم نرخە لە زەرد دروست دەکرێ
پوونگە(هەورا)
پنگ، گیایەکی بەهاری و ئاوی و بۆنخۆشە وەک نەعنا وایە
پوونە(باد)
پووپڕ(ئەردە)
قژ، پووپ، سەرو پۆپر
پووچ
قسەی بێ هوودە. پووت، بێ نرخ، بەتاڵ، (هەورازەن) نێو بەتاڵ، پووک، (باک) پووچەڕاخ، تەووش، کلۆر، پووچەک، پووچەڵ. چتی بێ ناووک و پووک (بۆ گووێزو بادەم)._بوون._کردن._کردنەوە: ڕەشکردنەوە