تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نووسینەوە
نووسین یا سەر لەنوێ و دووبارە نووسیینی شتێک٬ لەبەر- : نووسینەوەی شتێک لەبەر نووسینێکی دیکه٬ لەسەر-: نووسیینی شتێک لە بارەی شتێکیەوە یان بە بابەتێکەوە
نووسییار
بنووس٬ نووسەر٬ نڤسیکار٬ نووسێن٬ نوویسەر. –ی: نووسەری
نووسیین
(کە.): نووسین
نووسەر
نووسیار٬ نڤییسەر٬ نڤییسەڤان. –ی: نووسیاری
نووسەنەک
(موک.): نووسەکە
نووسەوەری
نووسەکە
(دەر.): نووسنەک. گیایەکە بڵند دەبێ و دڕووی ووردی زۆره٬ دانەکەی چکۆڵەیە بە دڕووی وورد داپۆشراوە٬ کە ووشک بوو بە جلک و پێڵاوی مرۆیەوە دەنووسێ
نووسەکەو
چڵە گیایەکە نیو بەژن بڵندترو بە بڵاوی چەند کەلێکی دەردەکات پەلکی ووردو باریکەو.... وە تەڕە تییزەی دەچێ سەری هەموو لکەکانی گوڵێکی وورد دێنێ بە تەڕی دیمەنێکی جوانی هەیە کە ووشک بوو نووسەنەکەی دێنێ کە دانەی چکۆڵەیەو بە دڕووی وورد داپۆشراوەو بە جلک و پێڵاوی مرۆیەوە دەنووسێ. نووسنووسەک
نووسەکەگۆلکانی
لە نووسەکەی دی چکۆڵەترە
نووشتان
قەوبوون٬ چەمان
نووشتاندن
دانووشتاندن٬ پێوەدان
نووشتاندنەوە
دانووشتان٬ (هەو.): بن خێو کردن٬ بۆ کەناری لێفەو چتی وا دەبێ
نووشتانەوە
دانووشتان٬ سییوان٬ پێوەدران
نووشتاوەوەە
دانووشتاوەوە
نووشتوو
نووشتاوەوە. (باک.): نووشتی٬ نووشته٬ نشتوو٬ حەتۆته٬ حەمایەل
نووشتی
(باک.): نووشتوو
نووشتە
نووشتەوار
(موک.): کۆتەڵ٬ (هەورا.): هەڵنووچاندن. (دزە.): بادانەوە.(موک.): داگرتنەوە. کەناری پارچەیەکی بنووشتێتەوە
نووشدار
(باد.): پزیشک
نووغرۆ
(دزە.): -بوون: نقوم بوون٬ ڕووچوون