تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەمووند
هۆزێکی 20-30 دێ دەبێ کەوتۆتە ڕۆژئاوای باکووری هەولێرەوە
مەندوونە
(شار.): خاکەندازەی بەر کوورەیە
مەندەبوور
(ڕەوا.بابا.): ڕەزییل٬ پەت٬ قاڕنان٬ چرووک٬ قرچۆک٬ لاهییر٬ فیلەتەن٬ بە قەڵافەتی پێنەچوو و زل و ناهەموار دەڵێن٬ لاسار: دەست بەندیانە دێن و دەچن سەروو یاسەمەن
مەندەموور
چاولەدوو٬ لاسار٬ مەندەبوور٬ قاڕنان
مەهرووک
(باک.): گە
مەهفوور
(باک.): مافوورە.-کار:-ساز. –کاری: -سازی
مەهووژ
(باک.): مێووژ
مەووز
(کۆ.): مێش٬ مەگەس
مەڕموول
(باک.): بڕە٬ ددانە درێژەکانی بەرازیی
مەگروون
مەسحەفی ڕەش ٬ مەسحەفی ڕۆژ. گەردوون
مەیموون
(باد.): شەموو٬ مەیمیینک
نابووت
بێ پوول و پاره٬ هالکه٬ لە پارە کەوتوو٬ لات٬ قەلات٬ ڕووت٬ مایەپووت٬ مایەپووچ٬ ناوییت. –ی : لاتی٬ ڕووتی. چووکەلەو پەڕپووت و تووت٬ لەڕولاواز. مرۆی-: پووچەڵ٬ نابوود٬ جوڕە
نابوود
لات. –ی: لاتی
ناتووان
کەسێک ٬ کە توانا نەبێ٬ بێ دەستەڵات
ناتووان
ناتەوان. بێ تین٬ بێ تاقەت٬ -ی :بێ تینی٬ بێ تاقەتی
ناخووا
ناخودا٬ کەشتی ڕان
ناخوون
(هەورا.شو.): نینۆک٬ نوخان
ناخوونەک
خۆڕایی٬ خواردنی شتێک بە بێ پرسی خاوەنی. – دەر: کەسێک ٬ کە ناخونەک بکا. بە خۆڕایی خۆر
ناخووین
(جا.دەل.ڕۆژ.): نینۆک
نارووجە
(باک.): نارنجی