تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لوولاک
(باد.):دوڕیشی٬ ئێسکی بەڵەکییه٬ مووچه٬ (ڕەوا.): سپیلکی پێ
لوولدان
تێکەوە پێچان٬ وەرپێچان٬ (باک.): تاپان٬ پێچانەوە٬ (باک.): یەکێکە لەمرازی کەرەستەی تەونی٬ (دەر.):لوولکه٬ پەلوو (چێشتێکە)
لوولوو
(بابا.):(کۆ.):لوولکه٬ ئی جۆڵایانە
لوولووپەڕ
گیایێکە لە ئاوی ڕاوەستاودا دەڕوێ بنی وەکوو گێزەریە لاسکی لووسە بڵند هەڵدەچێ کە گەیشتە ئاستی سەر ئاوەکە گەڵاو گوڵ دەردەکات. لەیلووپەڕ٬ نیلووفەڕ
لوولک
(باک.): لوولەی گۆزە یا کووپه٬ (کۆ.):لەیلووک٬ لەلووک٬ پنچە گیایەکە گەڵای پانە بەڵان وەپیوازی دەچێ
لوولکە
(خۆ.):جوورە دێمکەیەکی ئاوییە قامیشێکی تێ خراوە. (کۆ.):لوولوو٬ ئی جۆڵایانە
لوولی
(هەورا.): بلوێر لێدان.-ی ژەن: بلوێر لێدەر
لوولێنە
گۆسکە
لوولە
-گۆزە و ئیتر٬ - ی تافتەو ئیتر٬ ملوانەیەکە بەسەر سنگدا شۆڕ بێتەوە و بگاتە سەر هەیاسه٬ (باک.): بەربانگ٬ -ی ئاسن: تییرک٬ -ی تفەنگی هەرچی بێ٬ باڵۆڵ٬ (باک.): بۆرییک٬ بۆڕیی٬ کووربۆڕی٬ گێسیین٬ داربی زۆر ئەستوورە دەکرێتە تەختە٬ (هەورا.): باهوو٬ -ی خاوێن کردنەوە: مرازێکە لە کەرەستەی جۆلایی. لوولەکردن: خەفیزۆک٬ -ی دار: (باک.): بۆت٬ -ی چکۆڵە : دارۆپی٬ لوورە
لوولەجەگەن
جوورە جەگەنێکە بێ گرێ و گۆڵ و لووس هەڵدەچێ و لەسەرەوە گوڵێکی دەردەکات٬ نێوی پووکە(پووچە) بۆ کورتان و ئاڵاشی خانوان دەست دەدات و پێش بەندانیشی پێ دەگرن
لوولەلوول
(دەر.):لوورەلوور
لوولەلوول
(کە.):لوورەلوور
لوولەهێن
مەسینه٬ ئافتاوە
لوولەپەر
(باک.): شەپۆلدار ٬ زینەتدار
لوونگ
(زەن.کە.):فۆتەی گەرماوێیە
لووچکاندن
(باک.): بەرگ داکەندن٬ پێستی تەنک لێ کردنەوە.بلووچکیینە
لووچیین
(باک.): کلک جوولان(بلووچە)
لووڕاندن
لووڕین٬ کووزیین٬ زووریین٬ بۆ سەگ و گورگ بە کار دەبرێ٬ لوولاندن٬ لیراندن٬ لیریین
لووڕک
(هەو.کۆ.):ژالە