تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قووڕە
دەنگێکی کە لە قوروسکە گەورەتربێ-ی پێدەڵێن٬ دەنگی سەگێک و تاژییه٬ کە ئازاری پێ گەیشتبێ. قۆڕە. بۆڕەی گایە
قووڕەقووڕ
قووڕەی سەگێکی ئازار پێگەیشتووە بەبێ پساندنەوە٬ تووڕەتووڕ
قووکە
(کە.):نووکی باریک و تیژ
قووڵ
کوور٬ چاڵ٬ قووڵ٬ سوتال٬ سووتار٬ چەپکە گیا یا گوڵ.گۆم.بیرەچاڵ٬ قووله٬ (باک.): مش٬ ئاوێکە پەی نەدات
قووڵاندن
قوولە کردن٬ بانگەوازی کەسێک لە دوورەوە:تێی قوولاندن
قووڵانن
قولاندن٬ قاوکردن٬ هەراکردن٬ بانگ کردن
قووڵاچی
(هەورا.): قالۆچە
قووڵایی
قووڵی ٬ چاڵی٬ ناخ٬ نزمایی٬ نەرمایی٬ ئاستی قووڵی چت
قووڵک
چاڵ و قووڵکەی گچکە
قووڵکردن
قووڵکردنەوە
بە ووردی سەرنج دانە قسە یا چتێکی
قووڵکە
قۆقک٬کورتک٬ کۆرت٬ چاڵ٬ قۆرت٬ زینی٬ کووانوو٬ کووانگ٬ ئاگردان.چاڵێکە لە تەنیشت دۆڵیانی ئاشەوە ئاردەباری ئاشەوانی تێدەکرێت٬ قووڵک
قووڵکەستۆ
چاڵی گەردنێ٬ تینی٬ چاڵ نینک
قووڵی
قووڵایی٬ چاڵی٬ کووراهی٬ چاڵایی
قووڵی
قبووڵی(چێشت.)
قووڵینە
سەوەته٬ دەفرێکی شووڵین قوولی زار ئاوەڵەیە
قوویت
(باک.): قووت٬ ژیان٬ زیندەگانی٬ خوراکێکە زیندەگانی دەپارێزی
قوویش
(باک.): بەرسینگەی زین
قوویل
قوویڵ٬ قۆر
قوویلە
(ئەردە.): قوولە