تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکووێ
(هەورا)ئەسکوو، کوودە،(ئەردە) هەسکۆ، هەسک، کەوچێز،(باک) باتک. کەوگێز. کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە چێشتی شلەی لەمەنجەڵێدا پێ تێکوەردەدرێ و تێدەکرێ و بەقاڵانیش بەکاری دەبەن
ئەشکەپووز
گووگە، دێوەزمە، ووشەیێکە بۆ ترساندنی منداڵان بەکار دەبرێ دەڵێن:_ بیگرە، یا مەچۆ وێ_ی لێیە
ئەفسووس
داخ و پەرۆش و خەفەت، ووتەی دەربڕینی پەژارەو پەرۆش
ئەفسوون
جادوو، نشتوو، ئەفسانە، چاوبەندی، چاوبەستی، تەلەسم._کردن: جادووکردن
ئەفسوونبار
جادووگەر، نشتوونووس._گەر: جادووباز، کووڵەنانی
ئەفسوونگەری
جادووگەری، سیحربازی
ئەلقەڕیزدوولایی
دووپارچەئاسنی ناسراوە دەرگایان پێ قایم دەکرێ
ئەلیبووردۆ(باک)
شۆرباوی دانی، شۆرباوی بەدان
ئەمبوور(باک)
ئامووری جووتی
ئەمووس(جا)
ئەنبازبوون
ئەمبازبوون
ئەنبووژەن
ماددی
ئەنجوومەن
لێژنەیەکی تایبەتییە، کە بۆ دووان و لێکۆڵینەوە لە چتێک پێکهاتبێ
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری
لێژنەی هەڵسووڕاندن
ئەنجوومەنی شارەوانی
لێژنەی شارەوانی
ئەنزەڕووت
حەنزەڕووت، جوورە دەرمانێکە
ئەنگوستیلەی دروومانێ
ئەنگوسانە،(پیر)قووچکە،(هەورا) کلکەوانەی دروومانێ، دەق، سەرتلیک، هنگوستۆک