تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوویت
گیایەکی گەڵاووردی تام و بۆن خۆشه دەکرێتە چێشتی دۆڵمه و دۆ و ماستاو و تۆراخەوه، دەستچێنه، شیووت، (هەورا.) چوویت، (ڕەوا.) دۆراخ.
شووێم (ڕۆژ.)
شووێن
(چی.) کەرخ، شۆپ، (باک.) پەرتال، تانی. جێگەهـ، جەهـ ، جێ، دەر، جەخەر، پڕتووک، شووێنەوار. چەخز، چخیزەک، کەرخ، شورن، دەوس. بەپێ و ـ کەوتن: وەشووێن کەوتن، وەدووەکەوتن، لێ پێجانەوە، پێوەچوون، لێ گەڕان، تۆژانەوە. بێ ـ: بێ سەروشووێن، بێ کەرخ، وون، بزر، گوم، (باک.) بێ وار. بێ منداڵ، وەجاخ کووێر، بێ دووایی. وه ـ کەوتن: وەدووکەوتن، پەی بردن، شووێن هەڵگرتن.
شووێن بە شووێن
شووێن خستن
ناردنی کەسێک بە شووێن یەکێکی تردا بۆ ئاگاداری لە کاروباری.
شووێن هەڵگر
شۆپاژۆ، شۆپگەڕین.
شووێن هەڵگرتن
دۆزینەوەی چتی دزراو بە هۆی شووێنی پێوه لە زەوی.
شووێن کردن
کەرخ بەجێهێشتن لە ئەندامدا بەهۆی تەسکی و پەستی و تەنگییەوە: ئەنگوستیلەکە ئەوەنده گچکەیە شووێنی کردۆتەوە.
شووێن کردنەوه
جێ کردنەوه.
شووێن کەفتن
شووێن کەوتن
شووێن کەوتوو
شووێنه گومگێ
شووێنه وونێ.
شووێنک (باد.)
شووێنکردنەوە
جێ کردنەوە، ڕێگادان.
شووێنکۆمەکێ
شووێنه وونی.
شووێنگر
شووێنگرتن
جێ گرتنەوه.
شووێنەزا
ئەو شووێنەیە، کە مرۆی تێدا لە دایک بوونێ.
شووێنەوار