تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوورەومووره
کەل و پەل، شڕەوبڕه.
شوورەیی
شەرم، نەنگ، چتی وا بۆ تۆ ـ یە: شەرمه، نەنگه.
شووس (هەورا.)
سیی، سیپەلاک.
شووس قایم بیەی (هەورا.)
سیی ئەستوورەک.
شووس ماسای
شووستەری کوردی
جووره هەوایەکی گۆرانی کوردییه.
شووش
شیشەی زێوی داڕژروا، تەختەزێوی داڕژراو. (هەورا.) سی، سیپەلاک. شیشه. لووس و ڕاست، ڕێک و پێک، لەبار و باریک و جووان.
شووش بەستن
ماسوولکه بەستن لە دووای ئەوەی، که ئازاری لێدانی گەیشتبێتێ.
شووش یەخ (ئەرده.)
ئەو شووشه سەهۆڵانەن، کە بە دار و شووێنانی بڵندەوە شۆڕدەبنەوە لەکاتی ساردی و سڕی.
شووشتڤان (باک.)
جلشۆر. ـ ی: جلشۆری.
شووشه
شیشه، جام، لە پەنجەرە دەگیرێ بۆ ڕووناکی و گەلێک جووره شوو شەواتی لێدروستدەکرێ. ـ ی مەی: قەرقەف. نێوی کچانه. ـ ی زێڕ یا زێو: شیشەی زێڕ یا زێو. (که.) بەری گندۆره و شووتی و کوولەکە، کە تازه پێدەگەن. (باک.) مەندیل، مێزەر.
شووشوو (هەورا.)
شووشوویەهەر (هەورا.)
جەرگ و دڵ، جەرگ و هەنار، سیو جیگەر.
شووشێ
ناوی ئافرەتانه.
شووشەبەند
شووێنێکه شووشەی زۆر لە دیوارەکانی دابێ. شووشەخانه: جام خانه.
شووشەخانه
شووشەکار
کەسێکه، که هەر شووشه لە پەنجەره و پەرواز و چتی تر بگرێت. ـ ی: شووشەبەند، شووشەبەندی، خەریک بوون بەکاری شووشەوە.
شووشەگەر
کەسێکه شووشەی دروست بکات.
شووشەیی
شووقاق (موک)
دە ڕۆژەی ـ : دە ڕۆژەکانی سەرەتای بەهارێیه.