تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووان
نێوی کوڕانه و نێوی هۆزێکییه لە نزیک کەرکووک، لە کوردستان باشووردا، (فه.) شوهان، شڤان. (زەن، لو.) چۆپان، (باک.) بەرڤان، مێگەلەوان، ڕان لەوەڕێن، ڕەمەوان، شووانکاره.
شووانانه
چتێکه بدرێ بە شووانان.
شووانخەڵەتێنه
باڵندەیەکی چکۆڵەیە هێندەی ڕەشۆڵەیە خۆی مات دەکات تا نزیکی نەکەون نافڕێ، کە فڕیش دیسان هەر لە نزیک دەنیشێ تا نزیکی نەبنەوە نافڕێ، شووانهەڵخەڵەتێنه، شڤانشتەغلینەک، شڤانشتەغلیک، چڤک، قوشەکڵاونه.
شووانشووان (ئەرده.)
جووره یاریەکی منداڵانەیە.
شووانشووانانێ
گەمەیەکی منداڵانەیە.
شووانشووانەکی
شووانهەڵخەڵەتێنه
شووانکاره
دووکەس، کە ماڵاتیان تێکەڵ بە هی یەکتری دەکەن و هەر کامێکیان، کە بەخێویان بکات دەبێتە ـ . ڕان بە تەرازگرتن و مێگەل بە نیوەیی. تیرەیەکە لە جاف. ـ یی: شووانێتی.
شووانکیله
گیایەکە شیرەکەی دەبێتە جیل (لاستیک).
شووانی
شڤانی.
شووانێتی
شڤانێتی.
شووانە (هەورا.)
شووانەو ووشتر (هەورا.)
ووشترەوان.
شووانەوکاووڕا (هەورا.)
شووانەوگاوا (هەورا.)
شووانەوێڵە
شوواڕ (ڕەوا.)
(ڕەوا.) شووڵ، تانۆک بۆتەنین و پەرژین. کیری ووڵاخ و ئاژاڵان.
شوواڵ (ئەرده.)
شوواڵپیس
شوواڵک
خەڵفەدارێکی تازەی باریک و درێژه، کە لەناو چەند خەڵفێکی تردا هاتبێتە دەرەوه، شووڵک.