تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەگووان
کەسێکە تەنها سەگی بەخێوبکات-ی: سەگ ڕاگرتن،سەگ بەخێو کردن.
سەیحوون (ئەردە.)
زێی سەیحوون.
سەیدووکە
(سەق.) سەرتیکە، هاتیکە، (شو. ، کە.) ستک، گیایەکە سێ بست بڵند دەبێ و بەرەکەشی لە نۆک گەورەترە و دەخورێ.
شابوون
شادبوون._ی(باک.): شادی٬ کەیفخۆشی.
شات وشووت (موک.)
هەراهەرا٬ هەڕەشە٬ خۆهەڵکێشان٬ فڕوفیشاڵ٬ شاتەشاتکردن.
شاتاووڵ (بابا.)
بەسەر قیژاندن و شاڵاو بردنەسەر کەسێکی.
شاتلووە
تایەرە گلگل.
شاجووان
لاوی شۆخ و شەنگ٬ شای جووانان.
شاخەوورز.
(ھ.٬ خۆ.)شاخەوان.
شادبوون
پشکووتن٬ هەوار٬ کەیفخۆش بوون٬ بەمرازگەیشتن.
شادمانی سەردەمی بووکێ
شادەنووێژ
قامکی دۆشاومژە.
شاربەدەربوون
دەرکان لە ئاوایی.
شارەزابوون
بەڵەد و مەحلان بوون٬ ئاگاداربوون.
شارەزوور
ناوچەیەکی گەورەیە لەلای باشووری سلێمانیدا.
شارەودەربوون
شاربەدەربوون٬ دەربەدەربوون.
شاسووار
کەڵەسووار٬ سوواری هەرەباش٬ مرۆی تەڕدەست و ئازاو کاربین.
شاش بوون
واق مان٬ (هەورا.) سووڕمەنە.
شاقووت (زا.)
پەلی دارە گووێزێکە، کەبڕابێ.
شاقوول
فاقە، تەپکه. شاوول.