تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەمتوور
جوورە سارێکە.
سەموور
سمۆرە،گیاندارێکە پێستەکەی زۆر نرخدارە دەکرێ بەکەوڵ.
سەنجوور(باک)
قەڵادەی سەگییە.
سەندەرووس
بەردێکە وەکارەبای دەچێ.
سەنگ سووکی
بریتییە لە چەند وچۆنی کردن لەسەودای چتێکیدا بۆ کەمکردنەوەی نرخی ،وەکوو یەک لێ کردنی چەند چتێکی لەلایەن سووکس و قورسییەوە بهپتر کردن و سووکتر کردنیان، کاروانچیەکە بارەکانی سەنگ و سووک کردن تاوەکوو یەکیان لێهات.
سەنگین گووێچکە
کەم بیستن،کەم ژنەفتن،دێرژنەفتن.
سەهگوور (باک.)
سەگوور
سەودابوونەوە
بڕشتی نووسین و خووێندن پەیداکردن.
سەوری(شووا)
سەوزەوورەش (هەورا)
سەوزەفرۆش.
سەوزەکووا(ئەردە)
سەووز خڕ
کڕیاری دانەوێڵە ومیوە و شیناییە لە پێش پێگە ییشتنیدا.
سەووز فرۆش
سەووزە فرۆش، کەسێکە هەربەسەوزی داهاتی خۆی بفرۆشێ.
سەووزکردن
مەبەس لەبنیات نانی کارێکییە، ئازاد چتێکی سهووز کردووە:بنیاتی ناوە.
سەووزکڕ
سەووزخڕ.
سەوونچک
گیایەکە مسکس بەوەوە دەسووتینن تا بۆنی خۆش بدات.
سەپوول
(ئەردە.): سەپۆلە٬ سەرگەردان٬ حەپوول٬ چەلەنگ٬ سەپەل٬ پەخمە٬ گێج
سەکەت بوون(باک)
تۆپین(بۆماڵات وسەگ وگورگ وئیتر.)
سەگ بەحەووش
مەبەس ئەوەیە سەگ یا گیان لەبەرێکی تر بخرێتە ناو حەووش ولێی درێ وکوتەککاری بکرێ.
سەگلوور
لوورەلووری سەگ