تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەراسووی
بەدزیەوە سەربردنە پێش بۆ تەماشا و بیستنی دووانی کەسێکیتر تا لە ڕازی ئاگاداربێ٬ (کۆ.): سەرتاتکە٬ -کردن: ئاووڕ لێدانەوە٬ سەرخودارکردنەوە٬ سەردان
سەراسووێ
گووێبان٬ سەراسوو٬ سەرەتاتکێ
سەراسیمەبوون
سەرانگرێ بوون
هەڵەنگووتن٬ کەوتن و تەقڵە لێدان
سەرانگووێلک
سەرگووێلک٬ گووفەک٬ زبڵدان٬ زبڵگە٬ سەرانگۆلک٬ سەرەتووێلک.
سەراوورد
سەربرده٬ سەربهوورد٬ بەسەرهات٬ سەرەتا و بناوانی هەموو چتێک. لای ژوورووی هەموو چتێک.
سەراوژێربوون
سەربهوورد
(باک.): سەربرده٬ بەسەرهات٬ بەسەرات
سەربوواردە
سەربردە٬ بەسەرهات
سەربوون
پیربوون٬ ڕوو لە پیری کردن٬ بۆ هەموو گیان لەبەرێکی بە کاردەبرێ
سەربەدووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچی٬ دخورێ و تامیشی وەکوو وی وایە.
سەربەردووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچێ دەخورێ و تامیشی هەر وە هی وی دەچێ
سەربەرژوور
(باک.): سەرەوژوور
سەربەرەخووار
سەربەرەخووارە
بەرەوخووارە٬ سەرەوخووارە٬ لێژایی
سەربەرەو خوواربوون
دەمەوژێربوون
سەربەرەو خوواربوونەوە
لە شوێنێکی لێژدا بەرەوخووار ڕۆیشتن.
سەربەرەو خووارکردن
سەرەوژێردانان٬ دەمەوژێرکردنی چتێک٬ قڵپکردنەوە
سەربەرەو خووارکردنەوە
چتێک لە سەرەوە بۆ خووارەوە ناردن٬ سەربەرەو خووارکردن
سەربەرەو ژوور
شووێنێکە٬ کە بەرزبێ و لە ژوورووی تۆوەبێ٬ شووێنی هەوراز