تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساغ بوونەوە
چابوونەوەی نەخۆشی.فرۆشرانی چت و نەمانەوەی.دەرچوونی هاوبەش و لەکارێکیدا مانەوەی چتەکە بۆتۆ
ساغبوون
ڕاست و بێ فڕو فێڵ بوون.بێ کەم و کووڕی بوون
سالووس
چتی سادەی خاوێن و لووس٬ تێڵای لووسی بێ گرێ
سالووق
سالوول
(باک.): ژووری تایبەتییە لە زینداناندا٬ کە مرۆی زۆر تاوانباری بەتەنێ تێدەکەن
سالووک
لات٬ بێ پووڵ و پارە٬ نابووت
ساوور
(ئەردە.): ساوار٬بڕوێش
ساوورین
(ئەردە.): چێشتی ساواری
ساوون
(ئەردە.): سابوون
ساووڵ
(شا.):دوودارە نێوەکەی پڕدەکەن لەدار تەنها تەنگەکێشانی پێدەوێ
ساڕێژبوون
دامرکان و ئارام بوونی ژانی برین و لەش و بەجارێکی چابوونەوە و گۆشتە زوونە هێنانەوەی
ساکوول
(باک.): بەخت وەرگەڕاو٬ هەرزه٬ سووک٬ هیچ وپوچ
ساڵبووێر
(باد.):ساڵبێر٬ ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخی مێیە٬ کە ساڵە نا ساڵێکی بزێ
سایەچەوور
مرۆی چاوتێره٬ کەمەردوم لە ژێر سایەیدا بحەسێنەوە
سبحانگوول (باد.)
زرێبارێکی گەورەیە لە هەرێمی وانێ بڕوانە گوولا سبحانی.
ستاربوون
نوستن.دامەزران٬ حاوانەوە٬ زۆرتر بۆ کەسێکی بزۆروبیشەرم بەکاردەبرێ.
ستووخووار(باک.)
جوورە گەنمێکە.
ستوور(باک.)
ﺌەستوور٬بەتین٬ قایم٬ مەحکەم.