تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەندەق چوون
تۆقین لەترسان
زەنووێر
(موک.): مەڵبەندێکی خۆش و دڵکەرەوە و بەرگوشابێ
زەنگلووناتک
(باک.): باڵندەیەکە
زەنگوون
(زا.):زەنگین
زەنگووڵ
زەنگە سوورە
زەهرووین
(باد.):لاسایی کردنەوە
زەهرەترەک بوون
زەهلەچوون
زەوور
(فە.):زوور، دڕ، زبر، زۆر، تین، هێز، تەووژم، -ی (فە.):زووری، دڕی، زبری
زەووق
شارێکی کوردانە لە ناو خەرزاندا
زەووق و زۆقەند
دووشاری بچوکن لەناو خەرزاندا
زەوونج
(ئەردە.): شێدار، زۆنگ، شەدار
زەوڵەئەستوور
(ڕەوا.):مەچەک ئەستوور
زەڕزوور
(باک.): پەڕەسێرکە، پەڕەسلێرکە
زەڕنووما
گوندێکە لە باکووری نسێبین دایە
زەڕنەقووتە
زەڕنەقووتەڵمە، (هەورا.): ساقە تەسۆرە، بێچووە باڵندەیەکی تازە لە هێلکە هاتبێتە دەرو هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێ. پەنجەی باڵابەرزە، قامکی نێوەڕاست
زەیتوون
جوورە درەختێکە بەرێکی چەوور دەگرێ بە خۆشکراوی دەخورێ و ڕۆنیشی لێ دەگیرێ بە بەرەکەشی هەر دەڵێن زەیتوون
زەینڕوون
کەسێکە زۆر لە چتان بگات.-ی: زوو لە چتان گەیشتن