تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زووەردە
(هەورا.): گوڵەپڕووزە.قەرەخەرمان
زوکووم
گورج،زوو،بەپەلە، زاکە،زیقە، زیکە،هەرا
زڕبوورا
(باک.): زڕبرای ژنێ
زڕنووقاو
زڕنووچقاو، چەورییەکی کەمە، کەدەکەوێتە سەرێش چێشتی شل
زڕنووقایی
چەورییەکی زۆرکەمە بەسەرێش چێشتانەوە
زڕنووچقاو
زڕووپۆلیە
(هەو.):خشڵ، چەک، زڕەپۆلیە،زڕوپۆلیە، ئەمەش بەندوباری لەسەرە، مەشکەی خۆمان ناژێنێ مەشکەی خەڵکی دەژێنێ بە زڕو پۆلیەوە
زڕەکبوون
بەشەوارە کەوتنی بزن و مەڕ بەهۆی برووسکەوە
زکوونی
(زا.):نەوسن، چڵیس
زکچوواندن
ڕەونکردن.سەرێش پێیی پێ کردن
زکچوون
ڕەوانبوون،سەرپێیی کردن
زگسووتان
بۆ دایک و باوکێک بە کاردەبرێ کە منداڵ و ڕۆڵەی شیرینی بمرێ.جەرگ سووتان، سکسووتان
زگسووتاندن
منداڵی دایک و باوکێکی کوژتن.هەتک پێکردن.زیانێکی قورس پێگەیاندن
زگسووتاو
جەرگبڕاو، کەسێکە ڕۆڵەو منداڵی مردبێ و لە ناو چووبێ
زگسووتاوی
زگپێسووتان
زگچوواندن
زگچوون
زۆر چوونە سەرپێیان، زۆر سەرێش پێیی کردن.ڕەوانی، زگەشۆرە، سک ڕۆیین، سکچوون، زگڕۆیین
زگەستوور
وورگن، (گێژ.):زگدەنە
زۆربوون
پەرەئەستاندن