تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زوواڵە
(ئەردە.): زووێڵ، زبڵ،خشت و خاڵ.هەڵماتێکە، کە لە قوڕ دروستکرابێ یا لە شووشە، گلەی هەرگین
زووبە
زووکە،پەلەبکە
زووبەزوو
گورجانە،تەڕدەستانە،دەستبەجێ، بە چالاکی
زووتر
گورجتر،خێراتر،بەرتر،لەمەوبەر
زووترین
بەرترین
زووتوور
(ئەردە.): جڕجونگانێ،تڕۆ،جینگەنە،تووڕە
زووخ
کێماوی برین و قوونێر و هی تر،زووخاو،چڵک. (ئەردە.): تووانایی.گڕ،هێز،تین
زووخاو
تاڵاو،ئازار،دەردەسەری،زۆرت تاڵاو بەدەستیەوە چێژتوە.زووخ،زۆخ،زامەت،خێزاو،زڕزڕە،زڵزڵە،زڕینچکاو،ئاوی زەردی برینانە.-هەڵڕشتن:دەردی دڵ گێڕانەوەیە
زوودا
(باک.): لەمێژەوەیە
زوور
زبر،ڕووش،زڤر،قانج،کانە، (هەورا.): باهوور. کەماچ، نەراوورتی،واژی(لووس)یە.(ڕۆژ)زوورگ،هەڵەت،کڕێن
زووران
زوورانەوە
کڕووزانەوەی منداڵ
زوورزوور
لوورەی گورگی
زوورلانک
(خۆ.):سوورناتک
زوورچ
(ڕەوا.):ئەم جوورە چێشتەیە:پەنیر لەتاوەیدا لەگەڵ ڕۆنی دەتووێنرێتەوە و هێلکەشی تێدەکەن یا پەنیر و خورمایە دەکرێتە چێشت.بڕوانە:زرچک
زوورگ
(باک.): زەروو،زوور،کەنەک،هەردوهەڵەت،زرگ و هەڵەت، (دەر.):زوویری،نوواڵە،هەڵەت، زەوی کەندەڵان و پڕکەند و کۆسپە، زەوییەکی بەردەڵانە، کە هەوراز و نشێوی زۆربێ
زووری
زبری،دڕی.(وا.)زەروو،زێروو
زوورین
(باک.): لووراندنی سەگ
زوورە
زبرە،ناهید
زوورەبا
ئازارێکی کوتووپڕییە جارجارە لە لەشی مرۆیدا سەرهەڵدەدا