تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرووزەنگیانە
زرووقان
سڵەمینەوە و ڕەو کردنی گیاندارە لە ترسان
زرووقانەوە
(بڵ.):پێک پێکەنین، درێژە پێدان، پێکەنین بە حیلکە حیلک. جووڵانەوە و دەنگ لێوەهاتنی چتی ساوا سا منداڵ یا بێچووی پەڕوەوورانبێ. پێکەنینی منداڵ
زرووکە
دەنگی باڵندەی گچکەیە، جریوەی بێچووی چۆلەکەیە، جرووکە، جریوە
زرووکەزرووک
زرووکەی یەک لەدووای یەکتری
زرگووێز
دارێکی گەورەیە وەکوو دارە گووێزی وایە بەڵام ئەم گەڵای باریکتر و بێبە ڕیشە. ناوی دوو دێی خووار و ژوورە لە دەستەڕاستێکی ڕۆژاوای شاری سلێمانیەوە
زقووم
زوقم،خووس
زلبوون
بەرزبوونەوە و ئەستووربوونی گیاندار و درەخت و سەوزایی.مەبەس لە گەورە بوون و بەرز بوونەوەی کەسێکییە
زلفلوول
زلف پێچدریاگ
زلووبیا
جوورە شیرنیاتێکی وەکو پەنجەرەی کونکون وایە لە هەویر دروستدەکرێ و شیلەی شەکری بەسەردا دەکرێ
زلووک
(زا.):دەنک.-ەشەمچەیەک:دەنکە شقارتەیەک
زلووکە
(زا.):شەمچە، شخارتە، شقارتە
زلکووێر
کەسێکە بە گەورەیی کوێر بووبێ. چاوشڵهقاو. –ی:بەگەورەیی کوێربوون
زمانلووس
چاپلووس، چاپلووسیکار، کلکەسووتەکار، پیرامووس، زمانلووس، کەسێکە بە زمان لووس مرۆی تەفرەبدات. –ی:چاپلووسی، پێڕامووسی، کلکەسووتەکاری
زموون
(فە.)زمان
زمڕووت
جوورە بەردێکی نرخدارە لە قاشی ئەنگوستیلە و چەند جوورە خشلێکی دەگرن
زنجیرەوکووا
(هەورا.): زنجیرەی کێوان
زورووکە
جیکەی باڵندەی بچووکە
زورووکەزرووک