تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووڤدرێژ
(باک.): کلک هەڵتەکێنە، جوورە باڵندەیەکە
دووڤستک
(باک.): جوورە کوللەیەکە کلکی وەکوو بەردی ڕەقە
دووڤسۆرک
(باک.): جوورە هەرمێیەکە، ئالیسۆر
دووڤلک
(ئامێ.): کلک
دووڤپشک
(باک.): دووپشک
دووڤچک
(باک.): دووگی گچکە
دووڤڕەپک
(باک.): کلک هەڵتەکێنە ، باڵندەیەکی کلک ڕەپی بۆرە
دووڤک
گوڵینگەی خورجێن، غوڵامی چەل و مل، کلکە، بەرماوی پاش خەرمان. جێ خەرمان ماڵ، دەستەندووی هێشە
دووڤکوت
(باک.): کلک بڕاو
دووڤکەنیاچاڤ
(باک.): نوختەی پێک گەیشتنی دەرەوەی چاو
دووک
(هەورا.): کەد (لق)ی ووردی دارەبەڕوو، کە لە قەدییەوە دەری دەکات لە بن لقەکانی ، (هەورا.) دووخ، خەڕەک، کلک. دۆک. (کە.،فە) تەشی ، (ئەردە.) شیرەیەکی سپییە، کە بەسەر شیناوەردییەوە دەنیشێ و ووشکی دەکات
دووکان
(ڕەوا.) تکان. دکان ، دوکان، ئەو ژوورانەن لە بازاڕیدا ، کە کەل و پەلیان بۆ فرۆشتن تێدا دەنرێن . خانەیەکی چووار گۆشە ییا درێژووکەی بڕدراوە لەناو زەوی و زار و بێستاناندا بۆ ئاودان و شەتڵ تێدا چەقاندن، کە شەتڵەکان بەرز بوونەوە هەڵدەکەنرێ و لەناو دێراو و شووێنی ئامادەکراودا دەچەقێنرێ
دووکاندار
دکاندار، دووکانچی،کەسێکە لە دووکانێدا خەریکی کڕین و فرۆشتن بێ.-ی: پیشەی دووکاندار
دووکانۆکە
کۆل، دووکانی گچکە
دووکایچ
(هەو.): دووخ
دووکلکە
داعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆڵەی لە قالۆچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دووکونە
دووکووم
دووکوڕ
جوورە مراویێکە