تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دندووکچە
(باد.): جوورە هەنارێکە
دورقەدوورق
(ڕەوا.):قدەقد
دوروست بوون
دوروومان
دومدووک
دوندووک
دووئاوان
زەریب،جێگایەکە دوو ئاوی تێدا وێک کەوێتەوە
دووئاوکردن
بڕینی ئاووخوواردنەوە لە گیان لەبەر یا لە شیناوەردێکی
دووئاوکەوتن
نەخۆشکەوتنی یەکێکە بە هۆی ئاو گۆڕی، کە تازە چووبێتە جێگایەکی تازە و ئاوەکەی وێی پێ نەکەوێ
دووا
پاش،ئەنجام؛-ڕۆژت لە بیر بێ.دووایە،پشت، پەی سەر،دوودانە
دووائاژۆ
ئەو کەسەیە لەدووای مێگەلییە. کێشکچی دووای لەشکری
دووابڕان
کۆتایی هاتن،بڕانەوە
دووابڕاو
دووابڕای،مەبەس لە چتێکە ،کە حەزی لێ نەکەی و نەتەوێ ناوی ببەی؛تەشقەڵەی ئەو-انە هەر نەبڕاوەتەوە
دووابڕیاگ
(ئەردە.):دووابڕاو،دووبڕیاگ، کلک بڕاو.لەناوبراو،تەفر و توونا بوو
دووابڕینەوە
دووابین
پاش بین،پاشە ڕۆژبین، لە ئاکار و ڕووداوانی پاشەڕۆژیدا ئاگادار و شارەزا.-ی:پاش بینیی پاشە ڕۆژبینی، پاشەڕۆژبیینی. ئاگاداری و شارەزایی ئاکار و ڕووداوانی پاشەڕۆژی بوون.دووربین
دووابینین
دووابیین
دووابەدووا
یەک لە دووای یەک؛هەموو کارەکانم –ی یەکتری ڕاپەڕاند،واتە یەک لە دوای یەک
دووابەر
پاشەبەر،پاشەرۆک