تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڕووگیر
پیلە،بەربەرەکانی،دەرمانگر.
داڕووگەر
دەرمانساز._ی:دەرمانسازی.
داکووتانن
داکوتان(بۆ سینگ و بزمارو ئیتر). خوسپ کردن٬ لە پاشملە بە خراپە باسی کەسێکی کردن
داکووژان
کووژانەوەی چرا و ئاوور. کۆتایی هاتنی چنینی گۆرە و بەڕە و مافوورە و ئیتر
داکووژاندن
کووژاندنەوەی چرا و ئاوور و ئیتر٬ کۆتایی بە چنینی گۆرەو بەڕە و مافوورە و ئیتر هێنان
داکووژانن
داکووژاندن٬ داشکاندن٬ وەرگێڕان
داکووژیان
(ئەردە.): داکووژان٬ داشکیان٬ هڵەوگڕیان
داکووکی
(ئەردە.): پشتیوانی٬ دۆستایەتی٬ لاکوشی٬ لاکوشکی٬یاریکاری٬ پالووبنی. (ئەردە.): کۆشش. کۆشین٬ تێکۆشان٬ تێکۆشین
داکووکیان
(ئەردە.): تێکۆشان٬ کۆشین٬ تەلاش٬ هەووڵ
داڵاندووڕەپ
ژنی قووچیی لۆقنی لاواز
داڵبوون
داڵووت
(ئەردە.): داڵیت٬ چەفته٬ چەفته٬ چێوبەس٬ داربەس
داڵووزان
(ئەردە.): دالووچکە
داڵووزان
(ئەردە.): داڵۆچکە
داڵووزکە
(ئەردە.): داڵۆچکە
داڵووسکە
(ئەردە.): داڵووزکه٬ داڵووچکە
داڵووچان
(ئەردە.): دارۆچکە کردن٬ داهێشتن ٬ شۆڕکردنەوە(دۆلچە و ئیتر)٬ داڵووسکانن٬ داڵووزاندن
داڵووچکە
(ئەردە.): داڵۆچکە٬ خۆشۆڕکردنەوە٬ هەڵواسین بەچتدا
داڵووچیان
داڵووسکیان٬ داڵووچەبوون٬ شۆڕبوونەوە
داڵووچیان
(ئەردە.): شۆڕبوونەوەی چتێک لەبەرزییەوە