تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانووان
دانوواندن
دانەواندن٬ چەماندنەوە٬ خووارە و هاووردن
دانووانن
دانووسان
پێدانووسان٬ گەزتن
دانووساندن
پێدانووساندن٬ گەزتن٬ خۆ-:خۆ گرتن بە نهێنی بۆ بیستنی ڕازی ئەم و ئەو
دانوولانە
(ڕۆژ.): دانوو
دانوولە
دانوو٬ گەنمە کوڵاو٬ (ڕۆژ.): دانوولانه٬ چێشتی گەنم و نۆک.جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
دانووکە
دانکوولە
(بار.هەو.): دارکونێرە٬ باڵندەیێکی دندووک درێژە دارەبەنو هیتر کە ڕەق بێ کونی دەکا و هێلانەی تێدا دەکات٬ خۆی بە قەد چۆلەکەیێکییە ڕەنگی ڕەش و سپی و سووره٬ پۆپەیێکی نزمی هەیە وەکوو شێست تیر دەنگی دێت
دانە پشتگووێ
تەرکەخەمی٬ وەپشتگووێ دان
دانەجووچک
(دەر.): دانەقەتێ
دانەدوواوە
گل نەدانەوە٬ وەرنەگرتن٬ گەڕاندنەوە
داهاووردن
(ئەردە.): داهێنان٬ ڕام کردن. گرۆکردن٬ بڕین٬ بڕینەوە بە مشار. شانەکردن. (پرچ و کاکۆڵ). (ئەردە.): هێنان٬ باوکردن٬ دەرهاووردن
داواخوواز
داواکار. خووازبێنی کار. –ی: داواکاری٬ خووازبێنێنی کردن
داوخوواز
داخوواز٬ ئارەزوو٬ دڵخوواز٬ ئاوات. کڕیار٬ هەڵوەستاو.-ی: کڕین. خووازبێنی کردن
داوودڵ
تاسه٬ ئارەزوو. بە-: بە دڵ و گیان ئارەزوومەند٬ بەتاسەوە٬ تاسەدار٬ خووینکەل٬ بە
داوودی
(باک.):نیم تنەکەیەکی شەبەکەدارە. دەنگی سەخت
داوودێرۆنکل
داوودە
تیرەیەکی کوردە لە کەناری کەرکووکێ
داوودەرمان
هەموو جوورە دەرمانێک. بەهاراتی چێشتێ.