تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داروونی
ناوی گوندێکی کوردستانە.
داروونەدار
هەست و نیست،هەس و نیس.
دارگووێز
داری بێخووێ
داری بێخێ،داری بێخوێیی.
داری بێخووێیی
داری بێ خێ:گیایەکە لە چاوی دەکێشرێ،پنجە گیایەکە ئەگەر دارەکەی بە ووشکی وەکوو کلچێووک بە چاوی ئاوداردار دابکێشرێّ چاکی دەکاتەوە و ئاوەکەی ووشک دەکاتەوە،بۆچاوی گرەکووێریدار زۆر باشە.
دارە هەلووک
دارێکە پێی لە هەلوکێ دەدرێ، لە گەمەی هەلووکێنێدا
دارەوورز
(خۆ.،هەر.): دارەوان
دارەگووێز
داراقۆرێ،(کە.) دارگووێز،(دەر.) دارگردەکان،(کۆ.) دارگووز
داسوولکە(کە.)
داسوولک،داسووکە،داسی گچکە.
داسووک(باک.)
داسی چکۆلەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر،داسقالە،داسک،داسوولکە،داسووگ،(باک.)داسۆک.
داسووگ(باک.)
(باک.)داسۆک،داسوویلک.
دالووشان
سڕانەوەی (لووت)
دالووشانن
دالووشکانن
دالووشانن٬ لووشکانن
دامووس
دامووسک٬ مووی یاڵ و کلکی چارەوێیە٬ تامووسک
دامووسک
(کۆ.):داومسکه٬ مووی کلکی ووڵاخی بەرزەیە دەیکەنە داوی تەپکە و ئیتر بۆ ڕاوە باڵندان٬ مووسک
دامووسکان
پێوەبوون٬ خۆپێوەهەڵاوەسین
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە
دانسپی بوونەوە
مەبەس لە سام شکانە و ترس نەمانە٬ ددانی خۆت سپی مەکەوە لە منداڵەکانت:سامی خۆت لەوان مەشکێنە