تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆخوواردنەوە
پیشخوواردنەو و ڕق خوواردنەوە. چکانەوەی چێشت لەبەر زۆرکوڵانی. شێ و درگرتنی زەوی لە کاتی ئاو خوواردنەوەدا بەجوورێکی وا ، کەووشکی تێدا نەمێنی . پێچ خوواردن ،خۆپێچدان، پێچ لە خۆدان
خۆخووەردان
خۆبەرخۆرخستن، لەبەر بەڕۆچکە دانیشتن
خۆدانووساندن
خۆگرتن،خۆلەکەمین نان، خۆداگرتن
خۆرەبووک
(سور.): نۆکێکە لەناو زیلەمۆیەدا براژبێ
خۆزگەخوواستن
خۆشبوون
گەشبوونەوەی گڕی ئاوری و چرایە. گەیشتنی هەندێ میوەی وەکوو ترێ و ئیتر واتا ترشی نەماوە. دوور بوون لە ئازار و چەرمەسەری ڕۆژگار. پوخت و ڕێک و پێک بوونی شار و دیمەن. –ی قوڕ : پوختە بوون. بووردن، لێبووردن، بەخشین، وازلێهێنان، -ی چەقالەی تاڵ : شیرین بوون، -چەرم و کەووڵ: خاران، وەرزین
خۆشبوونەوە
خۆشخووان
خۆشخوویی
خۆشڕەفتاری، پاکخوویی
خۆشخووێن
ڕەزا شیرین، ڕەزاسوک، دەنگخۆش، -ی: ڕەزا شیرینی، ڕەزاسوکی، دەنگخۆشی
خۆشزووان
زمانخۆش، -ی: زمانخۆشی
خۆشنوود
شادمان، ڕازی.- ی: شادمانی، ڕازێتی
خۆشنووس
خۆشنڤیس.- ی: خۆشنڤیسی
خۆشگەرەک بوون
خۆشویستی
خۆشەوبوون
(ئەردە.):چابوونەوە، خاسەوبوون
خۆنوواندن
مەبەس لە خۆ دەرخستنی کەسێکە بە کردنی چتی باش،یا پۆشاکی جووان و تازە یان بە پایە و فیشاڵ یان بەکەس و کار وکەسانی گەورە ، فیزکردن
خۆنووس
قەڵەمی پەندان و قورقوشم
خۆنووێن
کەسێکە خۆی بنووێنی.-ی: خۆنیشاندان و خۆ بردنە پێشەوە، فیز کردن،هەوا نوواندن
خۆووڵات
هاو ووڵات.-ی: هاو ووڵاتی، هاوشاری