تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووێن
(فە.) خووەن ، (هەو.) خێن، خۆن، خووین، وونی(هەورا.،لک.،لو.)، وون، هوون، شلەمەنیەکی سوورە لە ناو دەمارو ڕەگی گیانداراندا دێت و دەچێ. مزی خووێنی کوژراوییە کە وەردەگیرێ . بە دووای هەر ناوێکەوە بنووسێ دەیکاتە بکەر : ئاوێستا خووێن ، پەڕتووک خووێن، داستان خووێن، ئاوازە خووێن : گۆرانی چڕ. (ڕەوا.) دەردە ماڵاتێکە ڕەنگی گۆشتی سوور هەڵدەگەڕێ . خووێنبایی. دهردی ڕیخۆڵانە. کوژتار، کوژتن
خووێن ئەستێن
خووێن گر، خووێنەخووا، (هەورا.) هوون ئەستین، خووێنەخووێ، کەسێکە خزم یا نزیکێکی کوژرابێ
خووێن بەردەر
کەسێکە بە نەشتەر یا گووێزان و چتی تر خووێنی خەڵکی بەربدات
خووێن بەس
کەسێکە یا دەرمان یا مرازێکە کە خووێن ڕاگرێ. مەسڵەت کردن، داکووژاندنی دووژمنایەتی
خووێن سیاوەش
گیایەکە بە کاری زۆر نەخۆشیان دێت
خووێن ڕژتن
خووێن کردنە کاسە
مەبەس لە ڕەش کردنی یەکێکە لە لای کەسێکی تر بە جوورێکی زۆر خراپ
خووێن گرسیاگ
خووێناوڵێن
(ئەردە.): خووێناوی
خووێناوی
خووێنین، چتێکە لە خووێن هەڵکشابێ و یان خووێنی پێ هەڵپڕژابێ
خووێناوە
زووخاو، هووناوە، شیرە، زاراو ، ئاو وکەفێکە، کە لەکاتی سووتاندنێدا لە سەرەکەی تری داری تەڕدێت
خووێنبایی
پارەیەکە لە بەرانبەر خووێنی کەسێکیدا بدرێ
خووێنبەر
دەماری خوێن ڕاگوێز لە لەشدا
خووێنبەر
(باد.): کەسێکە خووێنی خۆی بەربدات
خووێنبەردان
خووێنبەردەر
(باد.): ئەو کەسەیە خووێنی یەکێکی تر بەربدات
خووێنتاڵ
ئێسک تاڵ ، ڕە زاقورس،خووێنسارد، ئێسک قوورس.-ی: ڕەزاقورسی،ئێسک گرانی
خووێنجمان
خووێن جوومان