تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووڕی
دەڵە ، وەیلان، دەربەدەر، (شا.) توڕوندی، سەبەگەڕ، سەرسەری، بەڕەڵا، گەریدە، گەمۆڕ گڕهووێڕ، خۆڕی، گەلۆر، تۆڕی، سەرسەری ، لەگام، تڕۆ، بەڕەڵاکراو ، بێگارە، بێ کەلک، هیچ وپووچ، پەتیار، شلەپەتە، گەجەڵ و گووجەڵ
داووڕداووڕ
(ئەردە.): دابڕدابڕ
داووڕین
دابڕین٬ قسەبڕینەوە
داڵاندووڕەپ
ژنی قووچیی لۆقنی لاواز
دووڕاز
(ئەردە.): دووڕوو، دووزمان
دووڕوو
دووپڵ، دووزمان، (هەورا.) دووەزمان، دووڕۆ، کەسێکە بەرەوڕوو جوورێک و لە پاشملەش جوورێکی تربێ
دووڕوویی
بەرەوڕوو بە جوورێک ئاخۆتن و لە پاشملەش بە چەشنێکی تر، دووپڵی
دووڕێزان
(باک.): هەڵبەست
دووڕێویلە
گیایەکە دوولقی لێ دەبێتەوە سەربەرەو ژووروە کلکی ڕێوی دەچی
دووڕەنگ
دووڕوو. بەڵەک،بازی، بازگ، پلپلی.-ی:بەڵەکی، بازگی،دوڕوویی
دووڕەگ
دوڕڕە، سەگێکە لەنێوانی سەگ و تاجیدا پەیدا دەبێ و بۆ هەمو گیان لەبەرێکی دەبێ، کە لە دوو جسنان بێ.-ی: دوڕڕەیی
زووڕاندن
زووڕەزووڕکردن،گریانی منداڵ
زووڕانەوە
(ڕەوا.،سوور.):گەڕانەوە،سووڕانەوە.جووڵانەوە،بزووتنەوە
زووڕە
دەنگی گریانی منداڵە،کەبەسەختی بگری،زیقە
زووڕەز
ترێی یاقووتی.ترێیەکی پێست ئەستووری ڕەشە و زووش پێدەگا
زووڕەزمێ
(ئەردە.): زەرمەزلێ،زۆرەوانی
زووڕەزووڕ
گریانی منداڵە بە بێ پسانەوە، قووڕەقووڕی سەگ
زووڕەزووڕ
زەڕەی گۆدرێژ و ئێسترانە
زووڕەزە
(بابا.):جوورە ترێیەکە
زووڕەس
(ئەردە.): زووڕەز،میوەو تەڕەیەکە زوو پێبگات بۆ دەغڵ و دانیش بەکاردەبرێت.-ی (ئەردە.): یاقووتی ،جوورە ترێیەکە زوو دەگاتێ