تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێچوون
ئەو خانووە هەزار دیناری تێچووە، واتا لێی سەرف بووە. شاندانە بەر کارێکی و تەقەلای تەواوکردنی دان بەگەرم و گوڕی. تێڕاچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقین، تێوەچوون، بۆ بزمارو دەرزی و سینگ و چتی وا بەکار دەبرێ. تێداچوون، لەناوچوون، تەفرو توونابوون
تێڕۆچوون
تێکبەربوون
بە گژ یەکتردا چوونی دوو گیاندار یا پتر
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
تێکەڵ بوون
تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چتێک بەیەکەوە
تەخت بوون
ڕێک بوونی شووێنێک، کە مەبەس لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکیدا
تەختەبوون(ڕۆژ)
تەرازوون(باک)
لە کاتی توواندنەوەی بەفری زەوییە، کە بە چیمەن داپۆشرابێ
تەرخوون
گیایەکە لە نێو ماست و دۆکوڵیو و تۆراخی دەکرێت گەڵای باریکە تامی خۆش و توندە بە گۆشتیشەوە دەخورێ
تەریقەوبوون
شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە
تەقەڵبەربوون
تەلاسابوون
دەرچوونی مرۆ لە ئەندازەی خۆی: فیسارەکەس تەلاسابووە
تەمێبوون
تەنگەتاوبوون
گیرخوواردن، تەنگاوبوون
تەوون
(باک) تەڤن. چنینی ڕایەڵ بە پۆ، کە بە دار تەونەوەبێ. ڕایەڵی بەڕەو مافوورە، کە بە دارەوەبێ بۆ تەنین
تەپلە ئاڵتوون(هەورا)
تەڕابوون(زا)
کەوتنە خوارەوە لە بەرزییەوە