تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توونابوون
لەناوچوون، دەربەدەربوون
تووناوتوون
توون بەتوون، لەناوچوون._چوون: چوونەنەبوون، لەنێوچوون، مردن، تووکارەساتی لەناوبەربوون._کردن: بردنە نەبوون، لەنێو بردن، مراندن
تووڕەبوون
سڵبوون، تۆران، خەیدین، زیزبوون، زوویربوون، گڤبوون، دڵگیربوون
تووک ڕوون
بێ خەفەت، دڵنیا، کەیفخۆش._ی: بێ خەفەتی، دڵنیایی، کەیفخۆشی
تڵف زەیتوون
تڵتەی زەیتوونی
تیاچوون
تیڕەبوون(ئەردە)
مۆڕبوونەوە، چیڕەبوون
تیژبوون
مەبەس لە سوور بوونی یەکێکییە لەسەر کردنی کارێک._ی چەقۆو ئیتر
تیکەتیکەبوون
تێبەربوون
کارو بەرخ دەست بە مژینی دایکیان کرد. سوواربوونی نێر بۆ مێیەکەی لەکاتی خۆیدا بە تێکڕایی. دەست پێکردن، خەریک بوون. مریشکەکان تێبەربوون، تێی وورووکان. ئاوور_: گڕ گرتن، سووتان
تێراوبوون
پاراوبوون، ئاو تێرخوواردنەوە
تێربوون
تەسەل بوون، نەمانی برسێتی لەسای خوواردنەوە. بێ نیازبوون، سامانداری
تێرەوەبوون(ئەردە)
تێنی بوون
تینووبوون
تێهەڵسوون
لێ هەڵسوون، سوویین، لێ سوون، ڕۆن لەنانی هەڵسوون، مەقلاندن. خۆتێ_: خۆتێهەڵقوتاندن، پەشتەپەشت کردن
تێوەچوون
تێوەگلان، تێڕابوون، پێوەچوون، کۆپیان. دەست پێکردن، خۆ لەبەرنان، شاندانە بەر کارێکی بۆ کردنی. دەنێوەوە چوون، تێوەگلان، دەسڕەکە لە ڕۆنەکه وە چوو
تێپەڕبوون
تێپەڕین، ڕابردن، بەسەرچوونی کات و چاخی چتێکی