تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیەکاچوون
چوونی چەند چتێک بەناو یەکتریدا. تەنران. تێکەڵ کردن. ڕووخاندن، داغانکردن
تابوون
تاربوون
هەڵەو ئاوارەبوون، هەتڵەبوون، هەترەبوون، تەرەبوون
تانشین بوون
نیشتنی خڵتەو تڵتەی ناو شلەمەنی
تاڵبوون
تخوون
توخوون، نزیک، فەڕە._بوون: نزیک بوون._کەوتن: توخوونکەوتن، نزیک بوونەوە
تلیرەوبوون
خلۆر بوونەوە، خلیرەوبوون. گلەوبوون
تلێربوون
گلۆربوون
توخوون
توخن، نزیک، قەرە._بوون: نزیک بوونەوە._کەوتن: نزیک کەوتن
تونبوون
توندبوون، ئاڵۆزبوون، تووڕەبوون
توندبوون
قایم بوون، مەحکەم بوون. خێرابوون
تووشبوون
گەیشتنی دوو چت بەیەکتری. ڕووبەڕووبوون، دووچاربوون، گەیشتنە یەکتری، دپێشیاچوون، هنگڤین، تێ ئاڵقان، یەکتر دیتن، پەرگمین، پەرگین، تێک هەڵەنگووتن. پێوەبوون، گرفتاربوون، دووچاربوون، تێوەچوون. بڕوانە: تووش
توولەک بوون
وەرینی تووکی ڕێوی و ئیتر
توون بەتوون
تووناو توون._چوون: لەنێوچوون، چوونەبوون. تووشی کێشەو گێچەڵان هاتن
توون بەتوون بردن
تووناو توونکردن، بردنە نەبوون، مراندن، لەنێوبردن، تووشی کێشەو ڕووش و گێچەڵان کردن
توون(کە)
توونگخانەی گەرماوێ، توونخانە، شووێنی ئاگر لێ کردنەوەی گەرماوێ. ئەتوون(جەهەننەم). ووڵاتێکی دوورو سامناک و ئاگرینە. توند، چتی کەسکوون