تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوونە
بڕوانە: جوونایی
جوونەوە
زەدەداری و گرنج گرنج بوونی ئاسن و تەنەکەو چتی تر بەهۆی لێدان یان بەسەرداکەوتنی چتی قورسەوە
جووێبوونەوە
جیابوونەوە، دوورکەوتنەوەی چتێک لە چتێکی تر، دابڕان، ژێ قوتبوون، ژ هەڤبوون، لێبوونەوە
جوڕڕەکڵاونە(ئەردە)
جوڕڕە قشەکڵانە، شووان هەڵخەڵەتێنە، چوڕڕەی تاجدار
جڕجونگانێ(ئەردە)
مەردومی تووڕەو تڕۆ، کەسێکە زوو تووڕەبێ
جیابوونەوە
جیڕبوونەوە(ئەردە)
ڕیچبوونەوە، بەهێزبوونی شت
جێبوونەوە
دامەزراندنی چتێک لە جێگایەکیدا. گونجان و دامەزراندنی یەک یا چەند گیان لەبەرو چتێک لە جێگایەکی
جەنگ شوناس
جەنگ ناس، پسپۆڕی شەڕ._ی: پسپۆڕێتی شەڕێ
حونجە:
حونجەیی:
بڕوانە: حینجە.
حوندری:
دارێکی سەرتیژە لەگەمەی حوندریانەدا دەیهاوێن و دەچەقێ ئەوسا هەرکەسەی بەنۆرە داری خۆیان داوێژن هەر کەسێکی بتووانێ لە دارەکەی پێشوو بدات و بیخات دەیباتەوە، بردنەوەکەش تەنها لەسەر دارەکەیە. (هەمە. ) سنجووق.
حونەر:
حوننەر، هونەر. ــ ی: هونەری. کردنی چتی هونەر.
خاتوونانە
خانمانە،وەکوو شێوەوئاکاری خانمان.
خاتوونە(کۆ.)
گیایەکە وەسێوەڕەی دەچێبەڵانگەڵایەکانی ووردترە.
خاوبوونەوە
جەفلین،سست بونەوە،تەمانی کرژی چت ساردبونەوەی یەکێک لەکارێک.
خاونامە
(ئردە.):خەوننامە.
خلبوونەوە
خلۆربوونەوە، گلۆربوونەوەی چتێک لە شووێنێکی لێژەوە