تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەفرو تووناکردن
تەرتەوەرتەکردن، دووابڕینەوە، قڕان تێخستن، بەبادکردن، داغانکردن، تووناکردن، بەربەدەرکردن
تەونی جاڵجاڵووکە
(باک) تەڤنی پیرێ، داڤ. (باک) تەڤنکا پیرێ، تەباتۆر. تەنۆشک. (باک) تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک. کونکا پیرێ
تەوونگەر
(باک) تەڤنگەر. تەوونکەر. جوومەکار، کۆرسکەر، جوومەکڤان، کەسێکە تەونی بکات._ی: تەڤنگەری، جوومەکاری
تەپونم
تەپ و نیم، بارانەی هێواشی لە سەرەخۆ لە کاتێکا، کە تەم و مژ دایدابێتە سەر زەوی
تەپونیم(باد)
هەورو بارانەیە پێکەوە
تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی
جادوونووس
تەلەسم نووس._ی: تەلەسم نووسی
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی جاو، بریتییە لە کەسێک، کە زۆر هاتوو چۆ بکات
جودابوونەوە
جوناخ(هەورا)
جوندی
گوندی، دلێر، پاڵەوان، توندو تۆڵ، بەهێز، لەسەردەمی سوڵتان سەڵاحەددینی کوردی ئەیوبیدا وشەی گوندی بۆ سوپای، (سەرباز)و عەسکەر بەکار دەبرا پیتی (گ) لە زاراوەی میسرییاندا بە (ج) دەنووسرێ بۆیە بۆتە (جوندی)
جونگ
ڕق، قین،_گرتن، جونگ کردن، قینگرتن، لە جێ چوونی ئێسقانی پاشووی گووێدرێژە. چووز (بز) کە بە یەکێکەوە دەکرێ._پێوەکردن: چووز پێوەکردن
جونگ پێوەکردن
جونگە
جومگە. (ئەردە) تووڕە، قەڵس. دەنگی تڕی باریک و بچوک
جونگەجونگ
تڕی باریکی یەک بەدووای یەکتریدا، ویزەویز
جونێ(باک)
نێوی ئافرەتانە
جوونایی
جوونگە
جوونگەجوونگ