تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاچوون
سەرنجدان، لێووردبوونەوە. چوونی چتێک بەناو چتێکیدا، پێداڕۆیشتن. چەقان، چەقیان
پیسبوون
چەپەڵبوون._ هێلکە: تێکچوونی هێلکە
پێ فێربوون
لێڕاهاتن
پێ هەڵچوون
(فە) وەگژچین. بەدار یا دیوارو یا جێگای بەرزدا هەڵگەڕان و چوونە سەر. پێ هەڵگەڕان. هەڵگەڕیان، (هەورا) ووروەستەی
پێخۆشبوون
کەیفخۆش و شادبوون، دڵخۆشی. بەشکست و زیانی دوژمنان کەیف هاتن
پێنەبوون
پێوابوون
پێوەبوون
پۆوەبوون، تووشبوون، دووچاربوون، تێئاڵقان، گرفتاربوون. خەریکبوون، گیرخوواردنی چتێک بە چتێکەوە یا لە چتێکیدا. ماوەی ڕۆیشتن، ماوەی پێوە خەریک بوون
پێوەربوون
تێوەڕووکان. پەرت و بڵاوبوون
پێوەچوون
بەدەمەوەچوون، (دەر) بەدەمەوەچین. ڕۆیشتن بەدەم چتێکەوە. تێوەچوون. وەدووکەوتن، بە پێوشووێنەوە چوون. سەر لە نەخۆشدان، سەر لە بووک یا لەو کەسەدان، کە لە ڕێبواری هاتبێتەوە
پێچوون
وێچوون، لێکردن. تێدامانەوە؛ ئازاد لە چاپی ئەو پەرتووکەدا زۆری پێچوو. تێداچوون، لەناوچوون، پێمردن. تەریق و شەرمەزاربوونەوە
پەروازەبوون
پەڕەوازەبوون
پەروەردەبوون
پەس بوون(ئەردە)
پەڕبوون
دەرکەناربوون، گۆشەگیربوونی یەکێک
پەڕموون(بابا)
لەخۆڕادیتن. لەخۆڕابینین