تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نڤەچوون
(باک.): نەوی بوون٬کووڕبوونەوە
نێون
(جا.): نینگویین
نەبوون
نادارابوون٬ نەداربوون٬ مردن٬ لەنێوچوون٬ نەینی٬ قت. –ی : ناداری٬ نەداری٬ نەبوونی
نەهگوون
(باک.): نینگویین
نەواوون
(کە.): نەبان٬ مەڕ٬ بزن٬ مانگایەکە٬ کە بێچووی خۆی نەدی و نەیلاوێنێتەوە. –ی: نەبانی
هاتن و چوون
سەفەرکردن٬ ئامشۆکردن٬ هاتوچوون
هاتنەبوون
بەدی هاتن٬ ڕێکی٬ ڕاستی٬ ڕێک و پێکی بناغەی چتی
هاتوون
ئامێنێ٬ هاتن(بۆگەلە)
هالبوون
هەڵسان٬ هەستان
هاون
(کۆ.): ئاونگ٬ هاوان٬ بە ئاونگی مسی زەرد و جۆنی چکۆڵەش دەڵێن
هوستوون (دەر.)
ئەستووندە.
هوون ئەسێن (هەورا.)
خوێن ئەستێن٬ خوێن گر.
هوون(باک.)
ئێوە٬ ئەنگۆ٬ فێنک٬ (فە.٬ کەل.)پرچی هۆنراوەوە. (هەورا.) خوێن.
هووکارەبوون (فە.)
هۆستون
ئەستوندەی خێوەت و چادرانە.
هێسوون(باک.)
بهێسوو٬ سوونەو٬ تیژکردن.
هەبوون
بوون٬ هەبین٬ دارایی٬ دەوڵەمەندی٬ (لو.فە.): بوون٬ داشتن. من هەمە: (باک.) من هەیە. من بووم: ئەز هەبووم. (دەر.): بین. هەبین. –ی: دەوڵەمەندی٬ سامانداری٬ توانای دارایی
هەربوون
هەمیشە خاوەنی بوون._ ی: هەمیشە خاوەنی هەبوونی.*
هەرپەرچوون (ڕەوا.)
هەڵامساندن٬ ئاوسان٬ پەنمان.
هەستوون(کە.)
کۆڵەکە٬ کۆڵەگە.